دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا: ڕۆژئاوا شکۆی ئێمەیە
لە چەند شارێک هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرا.
لە چەند شارێک هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرا.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شارەکانی ئەدەنە و ئەنقەرە و سێرت شەرمەزار کرا.
ئەدەنە
ڕێکخستنی دەم پارتی ئەدەنە لە پارکی ئینۆنو ڕاگەیاندراوی خوێندەوە و چالاکی ئێشکگری ئەنجامدا. نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان بەشداربوون و درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" بەرزکرایەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی شارەکە سەیفەدین ئایدەمیر ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل و بەنداوی تشرین دەربڕی و ڕایگەیاند ئەگەر دەسەڵات جدییە لەسەر ئاشتی و چارەسەر، پێویستە هێرشەکان بوەستێنێت و ڕێز لە دەسکەوتەکانی کورد بگرێت.
پەرلەمانتاری دەم پارتی دیلان کونت ڕایگەیاند لەلایەک لە ئیمراڵی دیدار ئەنجم دەدەن و لەلایەکی تر هیرش دەکەنە سەر دەسکەوتەکانی گەلی کورد، بانگەوازی لە دەسەڵات کرد گوێ لە پێشنیارەکانی ئاشتی ڕێبەر ئاپۆ بگرێت، جەختی کردەوە گەلی کورد دەستبەسەرداری ئازادی نابێت و بەرخۆدان دەکات.
پاشان چالاکی دانیشتن بەڕێوەچوو.
سێرت
ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان و پارتە سیاسییەکان لە شەقامی گورسێ لە سێرت ڕاگەیاندراویان خوێندەوە و هێرشەکانیان شەرمەزار کرد.
بەڕێوەبەری ئیهەدەی سێرت زۆزان ئاکدۆغان قسەی کرد و ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک نیشاندا.
پەرلەمانتاری دەم پارتی سەباحەت ئەردۆغان ساریتاش ڕایگەیاند لە تشرین ڕۆژنامەنووس و هونەرمەند و سیاسەتمەدار و منداڵ و ژن شەهید دەکرێن، ئەو کەسانەی هێرشدەکەنە سەر تشرین لە باکوور هاوڵاتیان دەستبەسەردەکەن و زیندانیانی نەخۆش ڕووبەڕووی مەرگ دەکەنەوە، گوتی: "دەزانین ئەمە واتای چییە. بەڵام تێکۆشانی گەل ڕێگە لە ئەوان دەگرێت. بە ڕووناکی ڕۆژئاوا ئاشتییەکی شکۆمەند بەدی دەهێنین".
ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی هات.
ئەنقەرە
ڕێکخستنی دەم پارتی ئەنقەرە چالاکی ئێشکگری ئەنجامدا، پانکارتی "ڕۆژئاوا شکۆی ئێمەیە" و "با هێرشەکان لە سوریا بوەستن" هەڵگیرا. هاوسەرۆکی دەم پارتی شارەکە فاتن کانات گوتی: "لەلایەک هەوڵی ئاشتی دەدەن و لەلایەک هێرش دەکەن، ئەمە سەردەکێشێت بۆ ئاڵۆزی و پشێویی."
پاشان تیشکی خستەسەر گرنگی ئاشتی و گوتی: "تاکە شت ڕێگە لە لەناوچوونی کۆمەڵگە بگرێت، ئاشتییە. نابێت لێرە باسی ئاشتی لەگەڵ کورد بکەن، لەوێش لە دژی ڕۆژئاوا هێرش بکەن".
پاشان چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.