پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەى بوجای ئیزمیر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بەیزا بولداگ خوێندکاری زانکۆی تەلارسازیی سینان و ئەندامی لقی رێکخراوی ئیستەنبولی گەنجانی سۆسیالیست و شۆڕشگێڕ (سەدەگە - SDG) و دەستگیریانکرد.
دوای ئەوەى بولداگ رەوانەى دادگای چاخلایانی ئیستەنبول کرا، بە پاساوی ئەوەى "گەلی بۆ دوژمنایەتی و دووبەرەکێ و نفرت هانداوە" بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
گەنجانی سۆسیالیست و شۆڕشگێڕ لەوبارەیەوە بڵاویانکردەوە، بولداگ لە دژی قەیومە داسەپێنراوەکەی سەر زانکۆی بۆغازچی لە ئیستەنبول، گروپێکی واتسئاپی دروستکردبوو و بەو هۆیەوە دەستگیرکراوە.
لە چوارچێوەی ناڕەزایەتیی خوێندکاران لە دژی قەیومەکەى ئاکەپە بەسەر زانکۆکەیاندا، تاوەکو ئێستا لەلایەن دادگانی حکومەتەکەى ئاکەپەوە سزای زیندانیکردن بەسەر ٨ خوێندکاردا سەپێنراوە.
ژ.ت