دەوڵەتی تورک ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپەی زیندانی کرد

دادگای دەوڵەتی تورک بڕیاری زیندانیکردنی بەسەر ساڤیم ئاکداغ ئەندامی لیژنەى بەڕێوەبەریی ناوەندیی (LRN) هەدەپە و هولیا ئەرتاش ئەندامی پێشووی لیژنەى بەڕێوەبەریی ناوەندیی (LRN) هەدەپە دا سەپێنرا.

ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێکدا، کە لە ئەنقەرەوە بڕیاری لەسەر درابوو، دەستگیرکران. دوای ١٥ کاتژمێر لە دەستگیرکردنیان رەوانەى دادگای سزای ئێشکگر کران و وتەیان لێوەرگیرا. دادگای دەوڵەتی تورک بە پاساوی "ئەندامبوون لە رێکخستن دا" سزای زیندانیکردنی بۆ ساڤیم ئاکداغ ئەندامی لیژنەى بەڕێوەبەریی ناوەندیی (LRN) هەدەپە و هولیا ئەرتاش ئەندامی پێشووی لیژنەى بەڕێوەبەریی ناوەندی (LRN) هەدەپە دەرکرد.

هەروەها نارین دۆنمەز ئەندامی ئەنجوومەنی حیزب (MP)، بەرات کران ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی حیزب، ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە، نوروڵا ئۆزگون، جەنگیز فیدان، رابین شەڤین ساری بولاک، عومەر ئالماچ و رەمەزان تۆکتاشەر بە مەرجی مانەوەى لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کران.

لە دۆسیەیەدا پەیوەندیی تەلەفونی و پێکەوە قسەکردن بۆ ٢هەمین کۆنگرەى ئاسایی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە ئامەد، وەک تاوان لە دژی ئەو ئەندامانەى ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە بەکارهێنرا.

ژ.ت