دۆزی کۆبانێ: دادوەر لەبەرانبەر ئازادکردنی ٤ کەس ناڕەزایی دەربڕی

دادوەر ناڕەزایی لە بەرانبەر ئازادکردنی بەیزا ئوستون، ئیبراهیم بینیجی، ئەمینە ئاینا و زەکی چەلیک پیشاندا کە لە دۆزی کۆبانێ دادگایی دەکران.

پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپە ئەمینە بەیزا ئوستون، ئیبراهیم بینیجی، ئەمینە ئاینا هاوسەرۆکی گشتی پێشووی پارتی هەرێمەکانی دیموکراتیک (دەبەپە) و زەکی چەلیک ژمێریاری پێشووی هەدەپە چەند رۆژ لەمەوبەر دەستگیرکرابوون، بەڵام دادوەر ناڕەزایی بەرانبەر ئازادکردنیان پیشاندا.

٢٢مین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە داوای دادوەری رەتکردەوە و دۆسیەکەی بۆ ٢٣مین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە رەوانە کرد.

ف.ق