دۆزی موسا عەنتەر: دواخرا بۆ رۆژێک دوای بەسەرچوونی وادەی دۆزەکە!

دانیشتنی دۆزی موسا عەنتەر دواخرا بۆ ڕۆژێک دوای بەسەرچوونی دۆزەکە.

نووسەری کورد موسا عەنتەر لە ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٩٢ لە ئامەد تیرۆر کرا. دۆسیەی تیرۆرکردنی موسا عەنتەر لەگەڵ کەیسی سەرەکی دەزگای هەواڵگریى جەندرمە و بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر (ژیتەم - JÎTEM) و دۆسیەی کوشتنی ئایتەن ئۆزتورک، لەلایەن مەحمەد یڵدرم ناسراو بە "یەشیل"ەوە کراوە بە یەک دۆسیە. دانیشتن لەبارەی بڕیاردان لەسەر دۆسیەکە لە لقی ٦ی دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە دا بەڕێوەچوو.

دیجلە عەنتەر کوڕی موسا ئەنتەر و پەرلەمانتارانی هەدەپە فاتمە کورتولان، کەمال پەکۆز، پەرلەمانتاری جەهەپە یڵدرای کایا، هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنى سەندیکاى کریکارانى جەماوەری (کەسک - KESK) محەمەد بۆزگەیک، هاوسەرۆکی گشتیی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە) ئۆزتورک تورکدۆغان و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەى مەدەنی بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا کرد.

لە دانیشتنەکەدا راگەیاندرا، لەبارەی تۆمەتبار حەمید یڵدرمەوە لێکۆلینەوەى دادی ئەنجام نەدراوە، بەسەرباری ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەو تۆمەتبارە دەرکراوە، بەڵام هیچ وەڵامێک لە گۆڕێ دا نییە.

دیجلە عەنتەر وتی: "لەم هەلومەرجەدا ئیدی هیچ وشەیەک بۆ وتن نەماوە". عەنتەر ڕایگەیاند، کەیسەکە لە ٢٠ی ئەیلول بەسەر دەچێت و وتی: "ئەمە تاوانێکە دژ بە مرۆڤایەتی. ئێمە لە گۆڕەیانی نێونەتەوەیی بەردەوام دەبین لە تێکۆشانەکەمان لەسەر ئەو دۆسیەیە".

بڕیارەکانی دادگا

دەستەی دادگا بڕیاری دا، کە "پێویستە جارێکی پرسیار لەسەر چارەنووسی تۆمەتبار عەبدولقادر ئایگان بکرێتەوە و لێکۆڵینەوە ئەنجام بدرێت، چاوەڕێی نووسراوی وەزارەتی داد دەکرێت لەبارەی جەمیل ئیشک، کە لە ئەڵمانیا کوژرابوو، لەبارەی تۆمەتبارەوە، کە دەستگیر بکرێت، دەبێت فەرمانی دەستگیرکردنی بەردەوام بێت، بۆ دەستنیشانیکردنی ناونیشانی شایەتحاڵ جەلال یەرتەکین، دیسانەوە دەبێت نووسراو بنووسرێتەوە، داوای چاودێری و ڕێوشوێنی دادی بۆ سەر حەمید یڵدرم رەتکرایەوە".

هەرچەندە لە ٢٠ی ئەیلولدا دۆسیەکە بە هۆی بەسەرچوونی کاتەوە دوادەخرێت، بەڵام سەرباری ئەوەش دەستەى دادگا دانیشتنی داهاتوی بۆ ٢١ی ئەیلول دواخست.

ژ.ت