بە دیمەن

فەد-کورد بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە فیستیڤاڵی فرانکفۆرت: وەرن پەیامێکی مێژوویی بدەین

فەد-کورد بە ڕاگەیاندراوێک بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ٣٢ هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووریی کورد، گوتی: "وەرن لە گۆڕەپانی فیستیڤاڵەکە پەیامێکی مێژوویی بدەین".

فیدراسیۆنی کوردستانیانی ئازادی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات (فەد-کورد) بە ڕاگەیاندراوێک بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ٣٢ هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووریی کورد، گوتی: "وەرن لە گۆڕەپانی فیستیڤاڵەکە پیشانی دوژمنی بدەین کە ئێمە دەست لە کەلتوور و ڕێبەرێتی خۆمان بەرنادەین. هەڵپەڕکێ بکەین، بە زمانی خۆمان بدوێین و پەیامێکی مێژوویی بدەین".

لە ڕاگەیاندراوەکەی فەد-کورد گوتراوە: "ڕێبەر ئاپۆ لە نێو دیوارەکانی ئیمراڵی لەژێر سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردن ڕاگیراوە. ڕێبەر ئاپۆ لەوێ بەرخۆدانێکی مێژوویی دەکات. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە چیاکانی کوردستان دژی تەکنیکی هەرە پێشکەوتووی دوژمن بەرخۆدانی مەزن دەکەن. زیندانیانی ئازادی لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستان بەرخۆدان دەکەن. ئێمە لە ئەوروپا گۆڕەپانی بەرخۆدان دەکەینەوە. ٣٢ هەمین فیستیڤاڵ دژی قڕکردنی کەلتووری کوردی ئەنجام دەدەین. دەڵێین، وەرن لە ٢١ ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە فرانکفۆرت پیشانی دوژمنی بدەین کە ئێمە دەست لە کەلتوور و ڕێبەرێتی خۆمان بەرنادەین. وەرن دژی دوژمن هەڵپەڕکێ بکەین، بە زمانی خۆمان بدوێین و پەیامێکی مێژوویی بدەین. گۆشەگیری بشکێنین و پرسی کورد چارەسەر بکەین. لەسەر ناوی فیدراسیۆنی کوردستانیانی ئازادی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات لە ئێستەوە فیستیڤاڵەکە پیرۆز دەکەین. مناڵ و ژن و گەنج و پیر، بانگهێشتی هەمووان دەکەین بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە لە ٢١ ی ئەیلول لە فرانکفۆرت هەڵپەڕکێ بکەن".