فیدراسیۆنی کۆمەڵگاکانی ئازادی میزۆپۆتامیای ویلایەتی NRW ئەڵمانیا (فەد – مەد) بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ٢٣ ساڵی ڕابردوو دەریخست کە پیلانگێڕی چەند بەهێز، بێڕەحم و دڕندەش بێت، ئەگەر ئێمە خۆمان ڕێکبخەینەوە، بە پلان و چالاکیەکانمان، ناتوانێت پیلانگێڕیەکە سەربکەوێت. وەک گەلێک کە لەژێر فشاری قڕکردندایە، جگە لە بەرخۆدان و تێکۆشان شانسێکمان بۆ ژیانێکی بە ئەخلاق و بەشەرەف نییە. ئەوەی کە ئێمە بە ئەخلاق و بە شەرەف دەکات، راستی تێکۆشەر و بەرخۆدێری ئێمەیە."
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە کە بۆ ئازادی پێویستە تێکۆشان بەڕێوەببرێت و بە تەئکیدی سەربکەوێت و ئەوەش بە ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەبێت.
هەروەها داوا لە کوردستانیانکرا کە بەشداری لە ڕێپێوانی ١٢ی شوبات لە شاری دۆسەڵدوۆڵفی ئەڵمانیا بکەن.
ف.ق