گەلی سێرت دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە قبوڵ ناکات

دانیشتووانی شاری سێرت جەختیان لەوەکردەوە سەپاندنی قەیوم قبوڵ ناکەن و بەرخۆدانیان لە دژی کودەتای قەیوم بەردەوام دەبێت.

هەڵوێست لە دژی قەیوم

لە دوای سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانی سێرتدا، چالاکی شەرمەزارکردنی کودەتای قەیوم بەردەوامە. دانیشتووانی شاری سێرت بە هەموو شێوەیەک بۆ وەرگرتنەوەی شارەوانییەکەیان لە چالاکییدان. لەم بارەیەوە بۆ ئاژانسمان قسەیان کرد.

ڕەنجی گەلی کورد دەدەزن

نەسلیخان چاباک: ئەوەی دەسەڵاتداری بەرانبەرمانی دەکات ستەم و ناحەقییە. دوای ئەوەی دەستییان بەسەر شارەوانیدا گرت پارە دەدەنە چەتەکان. لە ڕۆژئاوا هێرشی سەر گەل دەکەن و لێرەش شارەوانییەکان دەگرن. بە شێوەیەکی ناحەقی شارەوانییەکانمان دەگرن کە بەڕەنج و تێکۆشانمان بەدەستهێندراوە. قەیوم هیچ نابەخشێت بە گەل. بۆ تاڵانی و دزی لێرەن. ڕەنجی گەلی کورد دەدەزن. ئەمە قبوڵ ناکەین و دەستبەرداری شارەوانیەکەمان نابین."

 

ناتوانن حساب بۆ ئیرادەی گەل نەکەن

موراد ئۆگوتجو: "سێ جارە قەیوم دەسپێنن. ئەمە کودەتایە، بڕیارێکی نایاساییە. ئەمە بە تەواوی وەک بڕیارێکی سیاسی دەبینن. ئەم بڕیارە سیاسییە حساب بۆ ئیرادەی گەلی سێرت ناکات. ئەم  نایاساییە دەناسین و ناڕەزایەتیمان نیشاندەدەین. ناتوانن حساب بۆ ئیرادەی گەل نەکەن".

قەیوم دزە

ئەمینە پۆڵات: ئەمە زوڵمە، نایاساییە، دز مافەکانمان دەخوات. شارەوانیی مافی هەتیووەکانە، مافی هەتیووەکان دەخۆن. قەیوم تاڵانکارییە، دزییە. شارەوانی ئەم گەلە دەدزن و پێشکەشی لایەنگرانی خۆیانی دەکەن".

ئەم زوڵمە قبوڵ ناکەین

ئەسمەر باران: "ئەوان ڕێز لە ئیرادەی گەلی کورد ناگرن. دزی و تاڵانی دەکەن. بە ڕەنجی خۆمان شارەوانیمان بە دەست هێنا. ئاکەپە هەرگیز ناتوانێت ئەم شارەوانییە بە هەڵبژاردن بە دەست بهێنێت. گەلی ئەمانە قبوڵ ناکات. قەیوم قبوڵ ناکەین. ئەم زوڵمە قبوڵ ناکەین".