نەزلیهان شەدال: سیاسەتی شەڕی تایبەت هەژاریی ژنان زیاتر دەکات

هاوسەرۆکی (GABB) نەزلیهان شەدال ڕایگەیاند شەڕ و سیاسەتی شەڕی تایبەت و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان هەژاریی ژنان زیاتر دەکات.

بە پێشەنگایەتی بەڕێوەبەرایەتی ژنانی یەکێتی شارەوانییەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ (GABB) لەگەڵ شارەوانییەکانی سور و ڕێزان لە ئامەد لەسەر ئاستی هەژاریی ژن و پێشنیارەکانی چارەسەر، داتاکانی لێکۆڵینەوە ئاشکرا کرا. کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە لە ناوەندی کۆنگرەی کەلتووری ئامەد ئەنجامدرا، هاوسەرۆکی (GABB) و هاوسەرۆکی شارەوانی وان نەزلیهان شەدال، چەندین ژنی هاوسەرۆکی شارەوانییەکان بەشداربوون.

لە لیكۆڵینەوەکەدا ڕاگەیاندراوە لە سور و ڕێزان لە ٣١ گەڕەک کۆبوونەوەی ڕووبەڕوویان لەگەڵ هەزار و ٨٦٦ ژنی سەروو ١٨ ساڵ ئەنجامداوە.

نەزلیهان شەدال ڕایگەیاند سیاسەتی هەژاری بە ئەنقەست بەڕێوەدەچێت و بە دەستی دەسەڵات ئەم کێشەیە قووڵتر دەکرێتەوە، مادام ئەم کێشەیە بەشێوەیەکی سیاسی بەڕێوەدەچێت، بۆیە دەبێت هێڵێکی تێکۆشانی سیاسیی بەڕێوەببرێت.

نەزلیهان شەدال ڕایگەیاند پرۆسەی شەڕ و سیاسەتی شەڕی تایبەت و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان هەژاریی ژنان زیاتر دەکات.

هاوسەرۆکی شارەوانی سور گوڵان فاتمە ئۆنکول و هاوسەرۆکی ڕێزان لەیلا ئایاز قسەیان کرد، جەختکرایەوە بە سیاسەتی قەیوم ڕۆڵی ژنان نادیدە دەگیرێت.