کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ئەمڕۆ ٣١ی کانوونی دووەم، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئامادەبوونی بەناو ئیحسان فەیاز ئەلحەیاس ناسراو بە "ئەبو عەمشە" لە "کۆنفرانسی سەرکەوتن" کە لە شامی پایتەخت بەڕێوەچوو، ئیدانە کرد تێیدا هاتووە: "ئێمەی ژنانی کۆمەلەی زەنوبیا ئەمڕۆ بە دەنگی بەرز دەنگ بەرز دەکەینەوە، بە پاڵنانی توڕەیی و ئازارێکی قووڵ، بوونی تاوانبارانی حاتم ئەبو شەقرە ناسراو بە ئیحسان فەیاز ئەلحەیاس و ئەبو عەمشە لە ناو هەماهەنگییەکانی حکومەتی شامدا ئیدانە دەکەین، ئەم دوو تاوانبارە کە دەستیان بە خوێنی بێتاوانەکان پەڵەدارە و بوێری ئەوەیان هەبوو کۆتایی بە ژیانی چالاکوان و سکرتێری گشتی پارتی سووریای ئاییندە هەڤرین خەڵەف بهێنن. ئەمڕۆ بە ئازادی دەسوڕێنەوە و چێژ لە پاراستنی دەسەڵاتێک وەردەگرن کە بانگەشەی ئەوە دەکات نوێنەرایەتی گەل بکەن.
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە بوونی ئەم دوو بکوژە لەناو حکومەتی کاتی سووریادا بێبایەخکردنی خوێنی شەهیدەکانمان و قوربانیدانەکانیانە، چونکە ئەوانەی دەستیان بە خوێنی هەڤرین خەلەف و بێتاوانی دیکە پەڵە پەڵەیە، بەشێک دەبن لە دەسەڵاتێک کە ئیدیعای شەرعیەت یان دادپەروەری دەکات؟ ئەمە گورزێکی بەهێزە لە ڕووخساریدا، لەسەر ڕووخساری هەموو ژنێکی ئازاد و هەموو مرۆڤێک کە باوەڕی بە ڕاستی و دادپەروەری هەیە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، حاتم ئەبو شەقرە و ئەبوعەمشە، کە سەرکردایەتی بەناو "ڕۆژهەڵاتی ئازاد" دەکەن، تەنها بکوژ نین، بەڵکو هێمای تیرۆر و توندوتیژین کە پێشێلکاری خاکی ئێمە و خوێنی ئێمەیان کردووە، مێژووی دەوڵەمەندی تاوانکارییان، کە ئەنجامدانی تاوانی قێزەون لە دژی گەلەکەمان لە ناوچەکانی ناوچەکە، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، وەک عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپ، لە دژی ژنان و منداڵان دەگرێتەوە، وایان لێدەکات هەڕەشەیەکی نزیک بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتی کۆمەڵگاکەمان، جگە لەوەی بەکرێگیراوی داگیرکاری تورکیان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوای لێپرسینەوە لە ئەم دوو تاوانبارە و تاوانبارانی دیکە کە دڕندەیی بەرامبەر گەلەکەمانیان کردووە کراوە و تێیدا هاتووە: "داواکارین کە توندترین سزایان بەسەردا بسەپێندرێت، بەپێی یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان، و ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن، ئێمە ڕێگە نادەین خوێنی شەهیدەکانمان بەفیڕۆ بچێت، هەروەها قبوڵ ناکەین تاوانباران لە سزا ڕزگاریان بێت."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مرۆیی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە فشار بکەن بۆ ئەوەی دادپەروەری بە لێپرسینەوە لە حاتەم ئەبو شەقرا و ئەبو ئەمشە و سێ بکوژ بکرێت، بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئەم تاوانانە هاندەرێکە بۆ توندوتیژی و نادادپەروەری زیاتر هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ناتوانین بێدەنگ بین.
جەخت لەوە کراوەتەوە کە دۆسیەی شەهید هەڤرین خەڵەف تەنیا کەیسێکی تاکەکەسی نییە، بەڵکو دۆسیەی هەموو ژنێکی ئازاد و هەر مرۆڤێکە کە ئاواتەخوازە دادپەروەری و ئاشتیخوازی بێت، لە کۆتاییدا هاتووە: بەردەوام دەبین لە خەبات تا دادپەروەری بەدی دێت و مرۆڤایەتی سەردەکەوێت بەسەر هێزەکانی خراپە و تاریکیدا، بەڵێنمان بۆ شەهید هەڤرین و هەموو شەهیدان نوێ دەکەینەوە کە ماندوو نابین تا تۆڵەسەندنەوەیەکی دادپەروەرانە بەرامبەر تاوانباران بەدەست بهێنرێت و کۆمەڵگەیەکی ئازاد بونیاد بنێین کە تێیدا دادپەروەری و یەکسانی زاڵە.