لە بەنداوی تشرین بە کۆمەڵ نوێژی هەینی ئەنجامدرا
ئێشکگرانی بەرخۆدانی تشرین بە کۆمەڵ نوێژی هەینییان لە بەندوای تشرین ئەنجامدا و بۆ پەرپابوونی ئاشتی نزایان کرد.
ئێشکگرانی بەرخۆدانی تشرین بە کۆمەڵ نوێژی هەینییان لە بەندوای تشرین ئەنجامدا و بۆ پەرپابوونی ئاشتی نزایان کرد.
ماوەی ٢٤ ڕۆژە چالاکی ئێشکگری لە لایەن گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین و پشتیوانکردنی بەرخۆدانی هێزەکانی قەسەدە و یەپەژە بەردەوامە.
ئەمڕۆ ئێشکگرانی بەنداوی تشرین نویژی هەینیان کرد و نزیان بۆ بەرپابوونی ئاشتییەکی هەمیشەی و کۆتای هاتنی جەنگ لە سووریادا کرد.
ئەم بەجێگەیاندنە ئاینیییە لە کاتێکدا، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وێڕای بەردەوامی هێرشە قڕکارییەکانی بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنی، لە ڕێگەی میدیای شەڕی تایبەتەوە هەمیشە پڕوپاگەندەی 'بێ باوەڕی' بەسەر گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا دەبەخشێتەوە. زۆر بێ شەرمانە ئاینی کردووە بە ئامرازێک بۆ مەرامە پیسەکانی خۆی.