گەنجانی میونیخ ئێشکگری ئازادی وەردەگرن
چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامە. گەنجانی شاری میونیخی ئەڵمانیا ٥٩٠ هەمین هەفتەی ئێشکگری ئازادییان وەرگرت.
چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامە. گەنجانی شاری میونیخی ئەڵمانیا ٥٩٠ هەمین هەفتەی ئێشکگری ئازادییان وەرگرت.
چالاکی "ئێشکگری ئازادی" کە لەلایەن دەسپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری توندی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی دەستی پێ کردبوو، هێشتا بەردەوامە.
گەنجانی شاری میونیخ، کەمال ئیکینجی، نورەدین ئینجی، جیهان ئیکینجی، تونجەی زەنگین، نورەدین کازان، درێژترین چالاکی ئێشکگری ئازادی کوردستانیانی ئەوروپا، لە ٥٩٠ هەمین هەفتەدا، درێژە پێ دەدەن.
وتەبێژی کۆمەڵەکە، کەمال ئیکینجی، ئاماژەی بەوە کرد، چالاکییەکە لە ٢٠١٢ ـەوە بەردەوامە، گوتی: "دەبێت خاوەندارێتی لە ڕێبەریتیمان بکەین و گۆشەگیری بشکێنین. با پێکەوە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لەناوببەین".