هاسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد کارموس: دەبێت کورد یەکگرتووبێت
هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد کاراموس جەختی کردەوە لەوەی دەبێت کوردان لە ڕۆژئاوا یەکگرتووبن، جگە لەمە هیچ جێگرەوەیەکی دیکە نییە و گوتی: "یەکێتی و یەکڕزینی نەتەوەیی بۆ کوردان پێویستییە."
هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد کاراموس جەختی کردەوە لەوەی دەبێت کوردان لە ڕۆژئاوا یەکگرتووبن، جگە لەمە هیچ جێگرەوەیەکی دیکە نییە و گوتی: "یەکێتی و یەکڕزینی نەتەوەیی بۆ کوردان پێویستییە."
هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە ئەحمەد کاراموس دەستنیشانیکرد لە ئێستادا کوردان و دۆستانیان زۆر بە باشی لە نیاز و ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک تێگەشتوون و جەختی کردەوە لەوەی نابێت هیچ کەسێک بە مەرامەکانی شەڕی تایبەتی تورکیا فریوبخوات.
هاسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد کاراموس پەیوەست بە گفتوگۆکانی یەکێتی نەتەوەیی کوردان و پێشهاتەکانی ئەم دواییەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا کوردان لە کاتی شۆڕشی ڕۆژئاواوە مۆدێلی ئیدارەیەکی دیموکراتیکییان ڕەخساندووە کە هەموو گەلان لە خۆ دەگرێت. کاراموس گوتی: "دەوڵەتی تورک لە دژی ئیدارەی خۆبەخۆی کوردانە. بەردەوامە لە سیاسەتی نکۆڵیکردنی کوردان. هەربۆیە هەموو دەرفەت و هێزی سەربازی و دیبلۆماسی بە ئامانجی نەهێشتنی کوردان بەکارهێناوە."
هەلومەرجی تێکۆشانی هاوبەش هەیە
کاراموس جەختی لەوەکردەوە دەبێت کوردان لە کاری هاوبەشدابن و گوتی: "تاکە جێگرەوە بۆ کوردان ئەوەیە لە ڕۆژئاوا پێکەوە کاربکەن. ڕێککەوتن و کاری هاوبەش بۆ کوردان پێویستییە. بەدەر لە ئەنەکەسە هەموو لایەنەکان دانیان بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییدا ناوە. لە ٢٠١٢ەوە دەڵێین؛ کوردان پێویستییان بە یەکگرتووییە و هەلومەرجی کارکردنی هاوبەشیش ڕەخساوە."
یەکگرتوویی کوردان زۆر گرنگە
کاراموس سەرنجی خستەسەر کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی قسەدە و مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە و ئاماژەی بە گرنگی کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنەکە کرد و ئەمەی گوت: "ئەوەی گرنگە کۆبوونەوە و پەرەیان بە دیبلۆماسییەت و دیالۆگ دا." کاراموس دیاری کرد لە دوای چاوپێکەوتنەکە، مەسعود بارزانی بەشداری بەرنامەیەکی شەمس تیڤی بووە، ئاماژەی بەوەکردووە، هەبوونی پەکەکەی وەک پاساوی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی نیشانداوە، کاراموس ئاماژەی بەوەدا لە پێش دامەزراندنی پەکەکەیش دەوڵەتی تورک هێرش و قڕکاری کوردانی کردووە.
هێرشی قڕکاری
کاراموس ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورکی قڕکەر لەسەر هێرشە قڕکارییەکانی لەسەر گەلی کورد بەردەوامە و ئەمەی گوت: "دەوڵەتی تورک، کوردان وەک ئاستنەگی خۆی دەبینێت. بۆیە پەرەی بە هێرشەکانی داوە. ئامانجی هێرشەکان قڕکردن و لەنابردنی کوردە. هێرشی سەر بەنداوی تشرین لەم چوارچێوەیەدایە. لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بە بەردەوامی مەدەنی تیرۆر دەکات. هەروەها لە باکووری کوردستان بە سەپاندنی قەیوم، گرتن و زیندانیکردنی کوردان ئەم هێرشانە بەڕێوەدەبات."
نابێت هیچ کەسێک فریوی دەوڵەتی تورک بخوات
کاراموس ئاماژەی بە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورک بۆ عێراق کرد و گوتی، دەوڵەتی تورک ئێستاش لە هەوڵی ئەوەدایە دەوڵەتانی هەرێمی بکات بە هاوبەشی سیاسەتەکانی خۆی. کاراموس ئەمەی گوت: "لە ئێستادا گەلی کورد و دۆستانی زۆر بەباشی لە مەرام و ئامانجی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک تێدەگەن و دەزانن چی دەگوزەرێت. هەموو کەسێک بە ئاسانی ئەمە دەبینێت. پێویستە هەموو ئەو کەسانەی بە ویژدانن لە دژی ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێست نیشان بدات و لە دژی بوەستێتەوە. نابێت هیچ کەسێک فریوی ئامانجەکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک بخوات."