هاوپەیمانی رەنج و ئازادی سبەینێ دەست بە رێپێوانی جودی دەکات

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی و دەزگا ژینگەپارێزەکان رایانگەیاند، دار، خاک، چیا و روبارەکانی کوردستان بە تەنها نین و وتیان، لەدژی تاڵانکردنی سروشتی شرنەخ سبەینێ دەست بە رێپێوان دەکەن.

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کە لە کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پارتی کرێکارانی تورکیا، ماڵەکانی گەل، پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی و فیدراسیۆ ی ئەنجومەنە سۆسیالیستەکان و یەکێتی ئیکۆلۆژی پێکدێت لە گۆڕەپانی کادکۆی ئەستەنبوڵ لەبارەی رێپێوانی جودی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیان ئەنجامدا.

لە کۆنفڕانسەکەدا کە بە دروشمی ' ئێمە لەدژی وێرانکرن، شەڕ و تاڵانکردنی سروشت رێپێوان بکەن' ئەنجامدرا، قسە کرا و راگەیەنراو خوێندرانەوە.

لە چالاکیەکەدا پانکارتی ' لە شڕنەخ سروشت تاڵان دەکرێت و بەشداری لە کاروانی میزۆپۆتامیادا بکە' بەرزکرانەوە.

چەندین کەسایەتی و لایەن قسەیان کرد و راگەیەنراویان خوێندەوە و ناڕەزاییان لەدژی تاڵانکردن و سوتاندنی دارستانەکانی پارێزگای شڕنەخی باکوری کوردستان دەربڕی و داوایان لە ژینگەپارێزان و کەسایەتی و لایەنە دیموکراتەکان کرد کە بەشداری لە رێپێوانی پاراستنی جودی بکەن کە سبەینێ دەستپێدەکات.

ف.ق