هاوسەرۆکانی لقی هەدەپەی ئیزمیر بەدیل گیران
هاوسەرۆکانی لقی هەدەپەی ئیزمیر بەرنا چەلیک و چنار ئاڵتان و هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی بوجار نیهاد تورک کە شەشی تشرینی یەکەم لە ئیزمیر دەستگیرکرابوون، بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو.
هاوسەرۆکانی لقی هەدەپەی ئیزمیر بەرنا چەلیک و چنار ئاڵتان و هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی بوجار نیهاد تورک کە شەشی تشرینی یەکەم لە ئیزمیر دەستگیرکرابوون، بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو.
لە ئیزمیر لە ٦ی تشرینی یەکەم لە میانی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) ی ئیزمیر بەرنا چەلیک و چنار ئاڵتان و هاوسەرۆکی هەدەپەی بوجای نیهاد تورک دەستبەسەر کرابوون. دوێنێ هەرسێ هاوسەرۆک دوای وەرگرتنی وتە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسەوە رەوانەی دادگا کران. داواکاری گشتی بە داوای زیندانی کردن هەرسێکیانی رەوانەی دادگا کرد. دادگای سزای سوڵحی ئیزمیریش بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە رێکخراو" بڕیاریدا بە زیندانی کردنی هەر سێ هاوسەرۆکەکە.
بڕیاری زیندانی کردنی هاوسەرۆکان بە رێڕەوەکانی دادگا بە چەپڵە و هەلهەلە شەرمەزار کرا.