هاوسەرۆکی سوڵتانگازی هەدەپە دەستگیرکرا

بێریڤان زادسان هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی سوڵتانگازی ئەستەنبوڵ لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستگیرکرا.

بێریڤان زادسان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گولان (هەدەپە)ی ناوچەی سوڵتانگازی ئەستەنبوڵ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا دەستگیرکرا.

پۆلیس بە بانگەشەی 'ئەندامێتی رێکخستن' زادسانی دەستگیرکرا و بۆ دادگای گازیعوسمانپاشا گواسترایەوە. بەپێی زانیاریەکان سزای ٣ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر زادساندا سەپێنراوە.

زادسان بۆ زیندانی ژنانی باکرکۆی گواسترایەوە.

ف.ق