هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە شارەکانی ئەوروپا شەرمەزارکرا
هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان، لە شارەکانی ئەوروپا بە چالاکی شەرمەزارکران.
هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان، لە شارەکانی ئەوروپا بە چالاکی شەرمەزارکران.
هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە چەند شارێکی ئەوروپا شەرمەزارکران.
بێرن
لە شاری بێرنی سویسرا لەسر بانگەوازی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە)، چالاکی ئەنجامدرا. بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
عەباس عومەر بەناوی پەیەدەوە قسەی کرد، دووپاتی کردەوە، گەلی کورد بەرامبەر هێرشەکان سەر نەوی ناکەن، ڕۆژئاوا دەسکەوتی هەر چوار پارچەیە بۆیە هێرشی دڕندانەی دەکەنە سەر.
پاشان هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (فێدا)، دەمیر چەلیک، ئاماژەی بەوە کرد، ئەم گەلەوە وەک چۆن پیلانگێڕیی پووچەڵ کردەوە، هێرشەکانیش پووچەڵ دەکاتەوە.
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمەکان کۆتایی هات.
گیسن
لە شاری گیسن لە ئەڵمانیا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کران، پشتگیری بۆ ڕۆژئاوا دووپاتکرایەوە.
گردبوونەوەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی کوردستان" کۆتایی هات.
ساربروکن
لە شاری ساربروکن لە ئەڵمانیا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە گردبوونەوەیەک شەرمەزارکرا.
لە گردبوونەوەکەدا، ئاماژە بەوە کرا، ڕۆژئاوا و قەسەدە داعشیان شکاند، بۆیە ئەردۆگانی فاشیست هێرشی دەکاتەسەر، با بزانن وەک چۆن لەوێ داعش شکا، هێزە دڕندەکانی تریش هەروا دەشکێن و ڕۆژئاوا سەردەکەوێت.
لەکۆتاییدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.