هێرشەکانی قڕکردن لە برێمەن شەرمەزار کرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە برێمەن شەرمەزار کرد.
کوردستانیان و دۆستەکانیان هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە برێمەن شەرمەزار کرد.
لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا هێرشە داگیرکاریی و قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا.
کوردستانیان و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی مەجلیسی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی برێمەن و مەجلیسی ژنانی سێڤێ کاتژمێر ١٤:٠٠ لە (Leîbnîtzplatz) کۆبوونەوە، لە (Domsheîd) تا (Sîelwall) ڕێپێوانیان کرد.
جەماوەر لە رێپێوانەکەدا پانکارتی " هاوپشتی بۆ ڕۆژئاوا" و " خۆبەڕێوەبەری بونیاد دەنێین" و "تیرۆری دەوڵەتی تورک بۆ سەر خەڵکی سڤیلی کوردستان ڕابگرن" و "ڕۆژئاوا بپارێزن" و "داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشور و ڕۆژئاوا ڕابگرن"یان بەرزکردەوە.
کوردستانیان و دۆستەکانیان دژی هێرشە داگیرکاریی و قڕکردنەکان بانگەوازیان کرد بۆ پشتیوانی نێونەتەوەیی و بەردەوام درووشمی "هاوپشتی مەزنی نێونەتەوەیی، هاوپشتی واتە بەرخۆدان و بەرەنگاربوونەوەی فاشیزم لە هەموو وڵاتێک" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"یان بەرزکردەوە.
چالاکییەکە پاش وتەی ئەندامی پەرلەمانی پارێزگای برێمەن، موهلیس کۆچاگا، نوێنەری (Ende Gelande) و نوێنەری مەجلیسی ژنانی سێڤێ، کۆتایی هات.