هێرشی سەر ڕۆژئاوا لە قۆسەر شەرمەزارکرا

لە ناوچەی قۆسەر، هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا.

لە ناوچەی قۆسەری مێردین، سەدان کەس ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. پانکارتی "ڕۆژئاوا شکۆی ئێمەیە" و درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە و ڕێپێوانیان کرد.

کاتێک گەیشتنە گۆڕەپانەکە، ڕووبەڕووی ئاستەنگی پۆلیس بوونەوە. بەڵام بە پێداگری هاوڵاتیان و پشتگیری دانیشتووانی دەوروبەر لە سەربانی ماڵەکانیانەوە، هێرشی پۆلیس پووچەڵ بوویەوە و ڕێپێوان لە کۆڵانەکان بەردەوام بوو.

جەماوەر پاش ڕێپێوانەکە بڵاوەیان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، لە هێرشی پۆلیس بۆ سەر ڕێپێوانەکە، چەند کەسێک دەستبەسەر کراون.