هوشیار ئۆزسۆی: بەبێ کورد چارەسی و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکنایەت

هوشیار ئۆزسوی پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، پرسی کورد لە هەموو پارچەکان یەک پرسە و بێ کورد چارەسەری پێکنایەت.

ئەمڕۆ لە شاری لیڤەرپولی بەریتانیا ، سیمینارێک بۆ هوشیار ئۆزسۆی پەرلەمانتاری هەدەپە بە هاوکاری  ئەنجومەنی ئازاد لە بەریتانیا  رێکخرا .

هوشیار ئۆزسۆی وێرای بەخێرهاتنی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەمالەی ژینا ئەمینی کرد کە لەلایەن پۆلیسی بەناو ئەخلاقی رژێمی ئێرانەوە کوژرا.

ئوزسوی وتی، " پرسی کورد چ لە باشور و لە ڕۆژهەلات و رۆژئاوای کوردستان یەک پرسە ، دۆخی کورد لە باکوری کوردستانیش هەر بەم رەنگەیە کە دەیبینین ، سەرکردەکانی باکور، ئەندام پارلەمان و رۆژنامەنوس و ئازادیخوازان لە زیندانن. دەوڵەتی تورک زۆرترین فشاری خستۆتە سەر هاوڵاتیانی کورد ، ئێمە دەبینین دۆخی باشوری کوردستانیش چۆنە. دەوڵەتی تورک کەرکوک و مەخمور و شەنگال و کوێستانەکانی باشور دەکاتە ئامانج. پێشێلکردنی خاکی عێراقە.ئێمە زۆر باش دەزانین دەوڵەتی تورک هەوڵی پارچەکردنی عێراق و  باشوری کوردستان دەدات .

ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە ئاماژەی بە ڕۆڵی کورد کە پرسە ناوخۆییەکانی تورکیاش کرد و ئەوەی خستەڕوو، " لەتورکیا ئێمە لە ناو یاریەکداین، ئەو یاریە بە بێ ئێمەی کوردان سەرکەوتوو نابێت و هەر یاریەک هەبێ بێ کورد ئێمە هەڵیدەوەشێنینەوە. ئەو زوڵمەی دەوڵەتی تورک دەیکات بەرونی دیارە. هەموو دەسەلات و ئابوری و یاسا خراوەتە بەردەستی بنەماڵەی ئەردۆغان و ئاکەپەوە. بەڵام هەدەپە  بێ گوێدانە سەر جەم ئەو فشارە زۆرانە، بەردەوام لە تێکۆشاندایە بۆ ئازادی و ئاشتی .

لە بەردەوامی سیمینارەکەدا ئامادەبوان پرسیاریان ئاراستەی ئۆزسۆی کرد، لەبارەی باشوری کوردستان کە بۆچی دەوڵەتی تورک گوندەکانی کوردان دەسوتێنێت و شەنگال و مەخمور بۆردومان دەکات.

لە وڵامدا ئۆزسوی باسی ئەوەی کرد، "ئێمە بەردەوام لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە پارلەماندا ئەو پرسەمان ورژاندوە، دەوڵەتی تورک بە ئێمە دەڵێت لە بەرئەوەی پەکەکە لەو ناوچانەدان ، بەڵام ئێمەش دەڵێین دەوڵەتی تورک سەربازی تورک چ دەکەن لە باشوری کوردستان و عێراق.

هۆشیار ئۆزسۆی گوتی، "ئەگەر ئێمە یەکێتی نێو ریزەکانی کورد دروست بکەین، هیچ هێزێک ناتوانێت زوڵممان لێبکات ، بەڵکو جیهان هاوکاری و پشگیریمان دەکات. ئەوەی ئێستا رودەدات لەسەرگەلی ئێمە بەهۆی ئەوەیە کە ئێمە یەکێتیەکی گشتگیرمان نییە. چۆن بۆ کوبانێ یەکمان گرت، پێویستە بۆ هەموو پرسێکی نەتەوەیی لە هەموو پارچەکانی کوردستان یەکگرتوو بین.

هوشیار ئۆزسۆی ، لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەوەی وەک ئەندام پارلەمان و کاری دیپلۆماسی لەدەرەوەی وڵات دەکات، زۆر دۆست و وڵاتی وەک ئەمریکا داوای یەکڕیزیان کردووە.

ف.ق