'هێزەکانی ئێران لانیکەم ٨٣ کەسیان کوشتووە'
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، لە ١٦ی ئەیلولەوە کە ژینا ئەمینی کوژرا، لە خۆپیشاندانەکاندا لانیکەم ٨٣ کەس لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە کوژراون.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، لە ١٦ی ئەیلولەوە کە ژینا ئەمینی کوژرا، لە خۆپیشاندانەکاندا لانیکەم ٨٣ کەس لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە کوژراون.
چالاکی و خۆپیشاندانەکان لەدوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی بەناو ئەخلاقی رژێمی داگیرکەری ئێران، لەگەڵ هەموو فشار و بڕینی ئەنتەرنێت لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.
رێخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران (ئێران هۆمان رایتش) لە ١٦ی ئەیلولەوە تاوەکو ئێستا کە ژینا ئەمینی لەو رۆژەدا کوژرا، لە هەموو وڵات خۆپیشاندانەکان دەستیپێکرد و لە خۆپیشاندانەکاندا ٨٣ کەس لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە کوژراون.
بەپێی راگەیەنراوەکە: لە مازەندران ٢٦، گیلان ١١، ئازەربایجانی رۆژئاوا ١١، کرمانشان ٦، سنە ٦، ئەلبورز ٥، تاران ٤، کوهگیلویێ و بویەر ئەحمەد ٢، ئەسفەهان ٢، خۆراسانی رەزەوی ٢، سەنجان ٢، قەزوین ٢، سێمنان کەسێک، قەزوێن کەسێک، ئیلام کەسێک، ئازەربایجانی رۆژهەڵات کەسێک.
رێکخراوەکە دەڵێت، تاوەکو ئێستا بە هەزران کەس دەستگیرکراون و شەپۆڵی دەستگیرکردن بەردەوامە.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران زوڵم و زۆردەستی و فشارەکانی شەرمەزار کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بۆ رێگریکردن لە کوشتنی خۆپیشاندەران هەول بدەن.
مەحمود ئەمیری مەقەدەم سەرۆکی ریکخراوەکە گوتی، " تەقەی راستەوخۆ بە گولەی راستی لەدژی خۆپیشاندەران تاوانێکی نێودەوڵەتی تاوانە و ئەرکی کۆمەلگەی نێودەوڵەتیە کە لەدژی بوەستێتەوە."
ف.ق