جارێکی دیکە دایکانی شەممە دەستبەسەر کران.. چالاکوانان ناڕەزاییەتیان دەربڕی

ھێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە دایکانی شەممەیان دەستگیرکرد. موسا پیرئۆغڵو، پەرلەمانتاری پێشووی 'هەدەپە'ش دژی دەستگیرکردنی چالاکوانان و قەدەغەکردنی چالاکیی دایکانی شەممە ناڕەزایەتی دەربڕی.

دایکانی شەممە له‌پێناو دیاریكردنی چاره‌نووسی كه‌سوكاره‌كانیان، كه‌ له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان بێسه‌روشوێن كرابوون، بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بكرێت و ئه‌نجامده‌رانی دادگایی بكرێن، له‌ هه‌فته‌ی ٩٦٨ـەمیندا، درێژەیان به‌ چالاكییه‌كه‌یان دا.

سه‌رباری ئه‌وه‌ی دادگای ده‌ستووری هه‌میشه‌یی، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكی دایكانی شه‌ممه‌ وه‌ك "پێشێلكاری" ناوبردبوو، بەڵام جارێکی دیکە ڕێگەیان پێنەدرا و گۆڕەپانەکە قەدەغە کرا.

ئەرەن کەسکین، ھاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیھەدە)، زۆرێک لە دایکان و ھەروەھا داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. دایکان لە شەقامی ئیستیقلال ڕێپێوانیان کرد و لە کاتێکدا دەستە گوڵیان بەدەستەوە بوو دەیانویست بەرەو گۆڕەپانی گالاتاسارای بڕۆن، بەڵام پۆلیس ڕێگری لێکردن و گەمارۆی دان.

ئەرەن کەسکین، ھاوسەرۆکی ئیھەدە، ناڕەزایی بەرامبەر ڕێگریکردنی پۆلیس دەربڕی و وتی: "بڕیاری دادگای دەستووری ھەمیشەیی لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە. قائیمقام ناتوانێت ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە. بڕیار لە سەرەوە دەدرێت".

لای خۆشیەوە موسا پیرئۆغڵو، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە کاردانەوەی بەرامبەر دەستبەسەرکردنی چالاکوانان و قەدەغەکردنی چالاکییەکە نیشاندا.

ھاوکات ھێزەکانی پۆلیس ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەیانویست ڕووماڵی چالاکییەکە بکەن لە شوێنی گەمارۆکردنەکە دوورخستەوە و دواتر ژمارەیەکی زۆری لە چالاکوانانیان دەستبەسەر کرد.