جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە بورسا ئاگریان لە کارگەیەک بەردا
جەنگاوەرانی نوژیان ئامەدی هەبەدەهە رایانگەیاند کە لە بورسا ئاگریان لە کارگەیەکی ریساکلین بەرداوە.
جەنگاوەرانی نوژیان ئامەدی هەبەدەهە رایانگەیاند کە لە بورسا ئاگریان لە کارگەیەکی ریساکلین بەرداوە.
لە راگەیەندراوەکەی جەنگاوەرانی نوژیان ئامەدی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) هاتووە، "٤ی ئەیلول لە سەرلەبەیانیدا لە گەڕەکی چالیی ناوچەی نیلوفەری بورسا، کارگەیەکی ریساکلین کرایە ئامانجی جەنگاوەرانی نوژیان ئامەد."
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە چالاکیەکە بۆ وەڵامدانەوە و بەرپەرچدانەوەی گۆشەگیری لە زیندانەکان و هێرشە داگیرکەرییەکان لە کوردستان ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا کارگەیەک بە تەواوەتی سوتاوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە ئەو یەکینەیەی چالاکیەکەی ئەنجامداوە بە شێوەیەکی پارێزراو و سەلامەت گۆڕەپانی چالاکیەکەیان جێهێشتووە.