جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی محەمەد خالید ئۆراڵ سەربە هەبەدەهە لە سەروبەندی ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ئەدەنە چالاکییان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی محەمەد خالید ئۆراڵ سەر بە هەبەدەهە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "لە ٩ی تشرینی یەکەمدا لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ئەدەنە چالاکیمان ئەنجامداوە".

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا چالاکییەکان بەم شێوەیە ڕیزکراون:

 "شەوی ٣ی ئۆکتۆبەر لە ناوەندی شاری ئەدەنە پلانکارتمان لەسەر دامەزراوەکانی یەنیبەی سپۆر گوجو هەڵواسی". پلاکاردەکەمان تا ڕۆژی دواتر بە هەڵواسراوی مایەوە.

 شەوی ٤ی تشرینی یەکەم لە شەقامی مانیسالی عەلیبەی لە گەڕەکی بەربارۆس بە بۆمبی دەستی هێرشمان کردە سەر خاڵی پۆلیسەکان و بە بەتەقەی هەوایی هێرشمان ئەنجامدا و ئۆتۆمبێلی پۆلیسمان لە شوێنەکە کردە ئامانج. پۆلیسی مەدەنی لە شوێنی شەڕەکە هەڵاتن. دواتر  جەنگاوەرەکانمان بە سەرکەوتوویی لە گۆڕەپانی چالاکییەکان کشانەوە”.