جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئەدەنە ئاگریان لە سێ کارگە بەردا

جەنگاوەرانی ئۆرهان جیهاد بینگۆلی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ئەدەنە بە شێوەی هاوکات ئاگریان لە سێ کارگە بەرداوە و زیان بەر ٨ کارگەی دیکەش کەوتووە.

جەنگاوەرانی ئۆرهان جیهاد بینگۆلی هەبەدەهە راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، "شەوی ٤ی ئەیلول لە ئەدەنە/یورەگیر/گوزەلئەڤلەر لە کەرتی پیشەسازی کاریشیاکای بە شێوەی هاوکات ٣ کارگە سوتێندراون و زیان بەر ٨ کارگەی دیکە کەوتووە. کەلوپەلی ئۆفیس، پەڕاوگە و موبیلیاتی کارگەکان بە تەواوەتی سوتاون".

جەنگاوەرانی هەبەدەهە ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە لە ئەنجامی چالاکیەکەدا بە بری ملیۆنان لیرە زیان بەر ١١ کارگە کەوتووە.

لە راگەیەندراوەکەدا لەپێناو کۆتاییپێهێنان بە داگیرکەری تورک داوا لە هەمووان کراوە کە بێپسانەوە چالاکی بکەن.