جەنگاوەرانی ماک لە ئامەد و وان چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند لە ئامەد ئامرازی سەربازی و هەواڵگری و لە وانیش بازرگانی ماددەی هۆشبەرییان بە ئامانج گرتووە.

چالاکی ماک

دەربارەی چالاکییەکانیان ماک ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و گوتی: "جەنگاوەرانمان لە ٦ی شوباتدا کاتژمێر ١١:٠٠دا لە گۆڕەپانی ئاپێ موسی ناوچەی لجەی ئامەد تەکنیکە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکییان بە ئامانج گرتووە."

لە ڕاگەیاندراوەکەی ماکدا دەسنیشان کراوە ئەم ئامرازە داگیرکارییانە لەناوبردراون:

  • دوو کامێرای چاودێری
  • دوو ئامێری هەستەوەری دەنگ (دەنگ گر)
  • دوو سیستەمی پانێڵی وزەی خۆر (تاقە شەمسی)

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی چالاکییەکە بۆ بیر‌هێنانی فەرماندەی هەپەگە موراد ئوچەر ئەنجامدراوە و سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا کراوە.

دەربارەی چالاکییەکانیان لە وان ماک دەڵێت: "جەنگاوەرانمان لە ٢ی شوباتدا لە گەڕەکی خاچۆرتی ناوچەی ڕێگایی مارموشی وان بە بۆمبی بە دەست دروستکراو لە دژی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر چالاکییان ئەنجام دا."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا پیلانگێری نێونەتەوەیی ١٥ شوبات شەرمەزار کراوە و بانگەوازی کراوە بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشان لە دژی پیلانگێری نێونەتەوەیی.