کامپەینی بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دەستی پێکرد
بە مەبەستی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ٣ـی ئابی ٢٠٢٤ کامپەینی دیجیتاڵی نێونەتەوەی کۆکردنەوەی واژۆ دەستی پێکرد، کامپەینەکە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ڕووسی، ئینگلیزی و ئەڵمانییە.
بە مەبەستی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ٣ـی ئابی ٢٠٢٤ کامپەینی دیجیتاڵی نێونەتەوەی کۆکردنەوەی واژۆ دەستی پێکرد، کامپەینەکە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ڕووسی، ئینگلیزی و ئەڵمانییە.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ١١ـەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ٣ـی ئابی ٢٠٢٤ لەسەر ئێزدییەکان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شنگال، بۆ ئەوی کۆمەڵکوژییەکە وەک جینۆساید بناسێندێت، کامپەینی کۆکردنەوەی واژۆ دەستپێکرد.
لە ١٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شنگال لە گۆڕستانی شەهید دژوار-شەهید بەرخۆدان کامپینی کۆکردنەوەی واژۆی دەستپێکردبوو و لە سەرانسەری شەنگالیشدا واژۆ کۆکرایەوە، ئەمساڵیش ئیدارەی بە ناونیشانی “‘yezidigenocide.com’” کامپەینەکە بە دیجیتاڵی کرا.
کامپینەکە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ڕووسی، ئەڵمانی و ئینگلیزییە، نەک تەنها ئێزدییەکان بەڵکو هەر کەسێک لە دژی جینۆسایدە و مرۆڤپارێز و ئازادییخوازە لە سەرانسەری جیهاندا دەتوانێت واژۆ بکات.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شنگال ئامانجی کۆکردنەوەی یەک ملیۆن واژۆیە، داوا لە ئێزدییەکانی باشوور و عێراق و هەروەها سەرجەم ئێزدییەکانی وڵات و ڕەوەندیش دەکات، کە بەشداری لە کامپەینەکەدا بکەن.
داوا لە هەموو ئازادییخوازان و مرۆڤپەروەران کراوە کە بە واژۆکردن ڕێگە لە کۆمەڵكوژی و مەترسیی نوێ لەسەر ئێزدییەکان بگیردرێت.
هەموو کەسێک دەتوانێت لە ڕێگەی بەستەری‘yezidigenocide.com’ واژۆ بکات، دوای چوونە ناو ماڵپەرەکە زمانەکە هەڵبژێریت و لە لاپەڕەی سەرەکیدا ناو و ئیمەیڵ و شار و وڵاتی نیشتەجێبوون بنووسێت و پێشکەشی بکات.دەرئەنجامی کامپەینەکە ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق و حکومەتی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان و زۆرێک لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ دەکرێت.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە بەشداری کامپینەکە ببن: