لە هامبۆرگ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا. سیاسەتمەدار د. ئیدریس بالوکەن و هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە، زوبەیدە زومروت بەشداری چالاکییەکە بوون، چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد.
نزیکەی ٣٠٠ کوردستانی ئامادەبوون، زوبەیدە زومروت قسەی کرد و ژینا ئەمینی بیرهێنایەوە، ڕایگەیاند درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بۆ هەموو ژنانی بندەستی جیهان بۆتە سەرچاوەی ئیلهام، گوتی: "پێویستە تێکۆشانمان دژی گۆشەگیری و داگیرکاری لە هەموو بوارێک بەردەوام بێت. پێویستە دژی گۆشەگیری قیامەت بەرپا بکەین".
سیاسەتمەدار د. ئیدریس بالوکەن بە زاراوەکانی کورمانجی و کورمانجکی قسەی کرد، ڕایگەیاند دژی سیاسەتی داگیرکاری بەرخۆدان دەکەین، گوتی: "بەڕێز ئۆجالان ٢٥ ساڵە لە دوورگەی ئیمراڵی وەک سیمبولی مرۆڤایەتی و ژیانی شکۆمەند بەرخۆدان دەکات. بێگومان لە مێژوودا، نەک تەنها وەک ڕێبەری گەلان، بەڵکو وەک زانا و فەیلەسووفێکی مەزن ناوی دەمێنێتەوە. بۆیە پێویستە بەشدارییەکی بەهێز بکەین لە هەموو چالاکییەکان دژی گۆشەگیری. گۆشەگیری گەورەترین ئاستەنگە لەبەردەم یەکێتی نەتەوەیی".