کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و پارتی ئایندە دەستی پێکرد

کۆبوونەوەی ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی ئایندە، ئەحمەد داودئۆغلۆ دەستی پێکرد.

کۆبوونەوەی ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)؛ پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و فایەق ئەرۆڵ ئۆزگور لەگەڵ ئەحمەد دادوئۆغلۆی سەرۆکی گشتی پارتی ئایندە (گەلەجەک) دەستی پێکرد.

کۆبوونەوەکە کە دوای کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی بوو لەگەڵ وەزارەتی داد. لە ناوەندی گشتی پارتی ئایندە ئەنجام دەدرێت، شاندەکە لە لایەن داودئۆغلۆ و تیمەکەی پێشوازییان لێکرا.

لە ئێستادا کۆبوونەوەکە بە دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوامە. چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندراوێک بدرێتە میدیاکان.