کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئۆزگور ئۆزەل دەستی پێ کرد
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و سەرۆکی گشتیی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل دەستی پێ کرد.
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و سەرۆکی گشتیی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل دەستی پێ کرد.
ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار ئۆزگور ئەرۆڵ لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ئۆزگور ئۆزەل کۆبوونەوە. شاندەکە لەلایەن سەرۆک فراکسیۆنی جەهەپە موراد ئیمری لەبەردەم دەرگای ناوەندی گشتی جەهەپە پێشوازییان لێ کرا.
ئۆزەل و شاندی یاوەری، لەو نهۆمەی کۆبوونەوەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت، پێشوازیان شاندەکە کرد.
پاش گرتنی وێنە و دیمەن لەلایەن ڕاگەیاندنەکانەوە، کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوام بوو.
دەربارەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، قۆناغی ئێستە و ئەو کۆمیسیۆنەی کە بڕیارە لە پەرلەمان پێکبهێنرێت، بۆچوونەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
چاوەڕوان دەکرێت پاش کۆبوونەوەکە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ببەسترێت.