ناڕەزایەتییەکان لە دژی هێرشە نەژادپەرەستییەکان زیاد دەبن
لە چەندین شار هێرشی نەژداپەرەستی لەسەر خێزانێکی کورد بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی لە ئەستەنبوڵ شەرمەزار کرا.
لە چەندین شار هێرشی نەژداپەرەستی لەسەر خێزانێکی کورد بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی لە ئەستەنبوڵ شەرمەزار کرا.
بە پێشەنگایەتی دەم پارتی، دەبەپە و تەژەئا چالاکییەکان لە دژی هێرشە نەژاپەرەستییەکان دەستیپێکرد بەردەوامە. لە چالاکییەکاندا جەخت لەوەکراوەتەوە لە تێکۆشانی پاراستنی زمان و کەلتووری کوردی بەبێ پچڕان بەردەوامن.
موش
دەم پارتی و دەبەپە لەگەڵ تەژەئا لە بەردەم بینای دەم پارتی کۆپ پەیوەست بە هێرشەکە ڕاگەیاندراوێکیان دا. لە ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارت بە نووسینی "زمانی کورد هێڵی سوورمانە. دەستانی لێ هەڵبگرن" دانرا. لە چالاکییەکەدا چەندین جار دروشمی "زمانەکەمان شکۆمانە" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.
هاوسەرۆکی دەبەپەی موش ئومێد یەڵماز ئاماژەی بەوەدا هێرشەکان لە بەرانبەر زمانی کوردی قبوڵ ناکەن و گوتی: "هێرش لە بەرانبەر ژنێکی کوردی دووگیان، هەوڵدانی کوشتنە، ئەنجامی زیهنیەتی پیاوسالاری دەوڵەتە. تاوەکو لەناوچوونی ئەم سیستەمە هەمیشە لە دژی زیهنیەتی پیاوسالاری تێدەکۆشین."
هەروەها پەرلەمانتاری دەم پارتی موش سومیە بۆز لە بەرانبەر هێرشە دووژمنایەتییەکان لە دژی کەلتووری کوردی ناڕەزایەتی نیشان دا.
ڕاگەیاندراوەکە بە بەرزکردنەوەی دروشم کۆتایی هات.
ڕحا
دەم پارتی و دەبەپەی ڕحا ناڕەزایەتیان لە بەرانبەر ئەو هێرشە نیشاندا کە کرایە سەر بنەماڵەیەک لە ئەستەنبوڵ کە گوێیان لە گۆرانی کوردی دەگرت. ڕاگەیاندراوەکە لە بەردەم بینای دەم پارتی ڕحا ئەنجام درا، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەندام و بەڕێوەبەرانی پارتەکە، هەروەها نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی شارەکە ئامادەبوون. هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕحا نیهاد دەمیربیلەکلی ئاماژەی بەوەدا هێرش لە بەرانبەر گەلی کورد گوزارشتکردن لە نکۆڵیکردن و توانەوەیە و گوتی: "زمانی کوردی هێڵی سوورمانە."
ڕاگەیاندراوەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی "بێ زمان ژیان نابێت" و چەپڵە کۆتایی هات.