لە نسێبین خێمەی سەرەخۆشی بۆ عەبدوڵا ئاکیوز شەڕڤانی قەسەدە دانرا

لە نسێبین خێمەی سەرەخۆشی بۆ عەبدوڵا ئاکیوز، شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە دانرا و بۆ سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ڕایگەیاندروێکدا ئاشکرای کرد، لە شەڕی دژی دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی، چوار شەڕڤانیان لە کات و شوێنی جیاواز لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەهید بوونە.

بۆ شەڕڤانی قەسەدە لە ناوچەی نسێبینی مێردین، لە گەڕەکی گرنەڤاس بۆ شەڕڤانی قەسەدە عەبدوڵا ئاکیوز، کە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە بەنداوی تشرین شەهید بووە، مەراسیمی خێمەی سەرەخۆشی دانرا.

جەماوەرێکی زۆر سەردانی مەراسیمی پرسەکەیان کرد، هەروەها مەبیا-دەر سەردانی خێمەیەکی کرد. پرسەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.