خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد
خانەوادە و پارێزەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن.
خانەوادە و پارێزەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن.
محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و مەزلۆم دینچی پارێزەری، عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
بە هەمان ئامانج، خانەوادەکان لە رێگەی داواکاری کۆماری بورساوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد.
پارێزەران حەفتەی دووجار بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئۆجالان ئەنجام بدەن، داواکاری پێشکەش دەکەن. بەڵام وڵامیان نادرێتەوە.
ڕێبەری گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٩ بە پیلانگێڕیەکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا و لەو کاتەوە لە دۆرگەی ئیمڕالی لەژێر چاودێریەکی چڕ و گۆشەگیریەکی رەهادایە.
دوایین پەیوەندی و قسەکردن نێوان عەبدوڵا ئۆجالان و محەمەد ئۆجالانی برای لە ٢٥ی ئازاردا بوو، بەڵام پەیوەندیەکە بە تەنها چەند خولەکێک بەردەوام بوو.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٨ ساڵ لە رۆژانی ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٦ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانییان موەکیلەکەیان ببینن. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە هەموو داواکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان وەڵام نەدراونەتەوە.
ف.ق