کەجەدەکە-ئە: نەورۆزی ٢٠٢٥ با ببێت بە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ئەورووپا (کەجەدەکە-ئە) بە ڕاگەیاندراوێک بانگەوازی کرد نەورۆزی ٢٠٢٥ بە درووشمی 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ' پێشوازی لێ بکرێت.
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ئەورووپا (کەجەدەکە-ئە) بە ڕاگەیاندراوێک بانگەوازی کرد نەورۆزی ٢٠٢٥ بە درووشمی 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ' پێشوازی لێ بکرێت.
کەجەدەکە-ئە بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو بانگەوازی بۆ بەشداریکردنی بەهێز کرد لە نەورۆزی ٢٠٢٥ دا، هەروەها جەختی لەوەکردووەتەوە پێویستە وەک نەورۆزی ئازادی ڕێبەرێتی پێشوازی لە نەورۆزی ئەمساڵ بکرێت.
لە ڕاگەیاندروەکەدا کەجەدەکە-ئە بە بیری هێنایەوە نەریتی شۆڕشگێری نەورۆز لە کاوەی ئاسنگەر تاوەکو کاوەی سەردەم مەزڵوم دۆغان هێڵێکی بەرخۆدانە و بۆ گەلی کورد بوو بە سیمبولی بەرخۆدان، تێکۆشان و ئازادی. لە ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە نەورۆز لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بوو بە بەیانی ئیرادەی پشتیووانی و یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد.
کەجەدەکە-ئە ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ 'بانگەوازی سەدەی' ڕێبەر ئاپۆ سیاسەتەکانی لە ناوبردن و نکۆڵیکردن لە ناوبران و جەختی کردەوە بەم بانگەوازە چارەسەری پرسی کورد کەوتە ڕۆژەڤی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین و نێونەتەوەیی. هەروەها ڕاگەیاندرا لە ناو قەیران، گێژاو و هەڵەوەشانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا چارەسەری 'نەتەوەی دیموکراتیک'ی یەکێتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی گەل و باوەڕییەکان بە بنەما دەگرێت، بووە بە هیوا.
کەدەدکە-ئە ئاماژەی بەوەدا دەبێت نەورۆزی ٢٠٢٥ وەک 'نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێشوازی لێ بکرێت و بانگەوازی کرد لەم چوارچێوەدا لە هەموو گۆڕەپانەکان بە ڕۆحی سەفەبەری ئاهەنگ ئەنجام بدرێت و دەشڵێت "بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و بە دی هێنانی هەلومەرجی تێکۆشان دەبێت ئاگری نەورۆز لە هەمووکاتێک زیاتر گەش بکەین."
لە ڕاگەیاندراوەکەد ئاماژەی بەوەکراوە لە ئاهەنگەکانی ئەمساڵدا دەبێت توڕەی لە دژی گۆشەگیری بەرز ببێت و بانگەواز کرا ئاهەنگەکان لە هەموو وڵات و شارەکان بە تایبەتی لە ئەڵمانیا، سویسرا و فەڕەنسا بگۆڕن بۆ ڕاپەڕن.
کەجەدەکە-ئە ئاماژەی بەوەدا گەلی کورد لە بەرانبەر پیلانگێڕی نێوتەوەیی و هەموو ڕێبازێكی گڵاو سەری نەوی نەکرد، بە پێچەوانەوە بە ڕۆحی بەرخۆدانی مەزڵوم دۆغان و ڕەهشانان نەورۆز لە هەموو شوێنک بگۆڕن بۆ ڕاپەڕین و زۆر گرنگە بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەی داوای 'ئازادی و ئاشتیی' بەرز بکرێتەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە ئەوروپا، کەنەدا و ئوستورالیا کورد و دۆستانمان دەبێت لە هەموو گۆڕەپان نەورۆز بە ڕۆحی بەرخۆدانی مەزڵوم دۆغان کۆببنەوە و لە دژی داگیرکەر داوای ئازادی و یەکسانی بکەن. بە تایبەت لە ٣٠هەمین ساڵیادی شەهید بوونی ڕوناهی و بێریڤاندا دەبێت نەورۆز لە هەموو گۆڕەپانێک بکەن بە نەورۆزی ئازادی."