کۆمەڵکوژی کۆبانێ لە دارمشتاد شەرمەزارکرا
کۆمەڵکوژی کۆبانێ کە ٩ کەس لە هەمان خێزان لەنێویاندا ٧ منداڵ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکران، لە دارمشتاد بە چالاکییەک شەرمەزارکرا.
کۆمەڵکوژی کۆبانێ کە ٩ کەس لە هەمان خێزان لەنێویاندا ٧ منداڵ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکران، لە دارمشتاد بە چالاکییەک شەرمەزارکرا.
دەوڵەتی تورک لە گوندی بەرخبۆتانی کۆبانێ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر خێزانێک. لە هێرشەکەدا دایک و باوکێک و ٧ منداڵیان شەهیدکران. کۆمەڵکوژییەکە لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا بە چالاکییەک شەرمەزارکرا.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد. بێ وەستان درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" بەرزکرایەوە.
چالاکییەکە بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک بە زمانی ئەڵمانی کۆتایی هات.