کۆمیسیۆنی زمان و کەلتووری کەنەکە ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکەی ئاشکرا کرد

کۆمیسیۆنی زمان و کەلتوور و پەروەردەی کەنەکە ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکەی تایبەت بە زمانی کوردی ئاشکرا کرد، تێیدا جەختکراوەتەوە لەسەر کاروخەبات بۆ پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی.

کۆمیسیۆنی زمان و کەلتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، لە ٧ ی ئەیلول کۆنفرانسێکی ئۆنلاینی دەربارەی زمانی کوردی ئەنجامدا، بە ڕاگەیاندراوێک ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکەی ئاشکرا کرد.

ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە لە چەند خاڵێکدا پووخت کراوەتەوە:

- زمان موڵکی هیچ چین، گروپێک نییە زمان هێمانێک – ئامرازێکی بناغەیی تەواوی گەل و نەتەوەیی یە. بۆیە دەبێ هەموو رێکخستنەکانی سیاسی، سڤیل، پیشەیی لە دژی سیاسەتی قڕکردن و هەڵوێست وەربگرێت.

٢- دەبێت بەپێی ئەم ئامانجە کۆمیسیۆنی زمان، کلتوور و پەروەردە وەکو دەزگایەک کار بکات و بنەماکانی یەکێتی زمان و پەروەردەی نەتەوەیی دابمەزرێنێت.

٣- دەبێ کۆمیسیۆنێکی پسپۆڕ و لەلایەن کەسانی ئەکادیمی، پەروەردەیی و زمانزانەکانەوە کۆردیناسۆنێک دابمەزرێنرێت، لە کۆردیناسیۆنەکەدا کەسانی پسپۆر لە هەموو زاراوە کوردییەکان پێک بێت.

٤- دەبێ لە هەرێمەکاندا تێکڕای دامەزراوەکانی زمان و پەروەردە و خێزان و بنەماڵەکان بە رێکخستن بکات.

٥- لەپێناو ئەوەی کە توندوتیژیی لەناوبردن بەرتەنگ و کەمبکرێتەوە، دەبێ لە ناوەوەی وڵات لە هەموو ماڵێکدا قوتابخانەیەکی زمانی کوردی ڕێکبخرێ.

٦- لە سەرەتادا، بۆ ئەوەی کە منداڵەکانیان لە قوتابخانەکاندا پەروەردەی زمانی کوردی ببینن، بەتەنیا هەڵبژاردەی زمانی کوردی قەبوڵ بکەن و بەهەر جۆرێک بشکێتەوە پێویستە پەروەردەی غەیرە کوردی ڕەتبکرێتەوە.

٧- دەبێ کۆمیسیۆن لە وڵاتدا بۆ دەوڵەمەندکردنی زمان، لە زمانزانان و تیمیی لێکۆڵەران دابمەزرێنێت و لەناو خەڵکدا بە وشەی نوێ و مۆدێرن ئەو فەرهەنگانەی کە هەیە دەوڵەمەند بکات.

٨- پێویستە کۆمیسیۆن ئەو  پەڕتوک و کەرەستانەی فێربوونی زمانی کوردی کە هەیە تۆماریان بکات و بە دید و بۆچونەکانی تێکڕای سازیە پەیوەندارەکان مەتریالی هاوبەش ئامادە و چاپ بکات.

٩- هانی میدیاکان بدرێت، بۆ خێزانەکان پرۆگرامی پەروەردەیی تەلەڤزیۆنی ئامادە بکەن و بۆ بەکارهێنانی زمانی زکماکی – دایکیی بنەماڵەکان پەروەردە بکرێن. پەیوەست بەم مژارەوە زنجیرە فیلم و بۆ منداڵان زنجیرە فیلم کارتۆن ئامادەبکرێن و بڵاوبکرێنەوە.

١٠- دەبێ لە تاراوگە – دیاسپۆرا لە هەموو وڵاتەکان بۆ پەروەردە و فێرکردنی زمانی زکماکی خەباتێکی دیپلۆماسیانە بەرجەستە بکرێت. بۆ ئەوەش هەموو رێکخستنە سیاسی، کۆمەڵایەتی و سڤیلەکان پرسگرێیە ئایدیۆلۆژیەکانیان وەلا بنێن  و کار و خەباتی هاوبەش ئەنجام بدەن.

١١- بۆ ئامادەکردنی بەڵگەنامە و ئەو کارانەی کە لەسەر زمانی کوردی کراون، تیمی لێکۆڵینەوە لە ئەکادیمسیۆن و پسپۆڕەکان دابمەزرێنرێت. پەیوەست بەمەوە  لەگەڵ زانکۆکان دا پەیوەندی توکمە و ستراتیژی دروست بکرێت.

١٢- پێویستە لە هەموو سازی و رێکخستنی سیاسی، سڤیل و کۆمەڵایەتیەکان دا ئاخاوتن بە زمانی کوردی فەرز بکرێت.

١٣- دەبێ  لەژێر سەرپەرشتی و سیوانی کەنەکەدا لە هەر چوار بەشی کوردستان وێژەوان – نووسەران کۆبکرێنەوە و فیستیڤال، کۆنگرەی وێژەیی ئەنجام بدرێت.

١٤- هەموو شارەوانیەکان لە باکوری کوردستان هەل و دەرفەتی کارگێڕی و یاسایی خۆیان لەڕووی فێربوون و فێرکردنی زمانی کوردی کەڵک وەربگرن و  بۆ ئەو مەرەم و ئامانجە  سەفەربەری بکەن.

١٥- لە باشوری کوردستان  بۆ زیاتر پێشخستن و خزمەتکردن بە زمانی کوردی پێویستە حکومەتی هەرێم سیاسەتی زمان و پلانی زمانیی توکمەی هەبێت".