کۆنگرا گەل: بە تێکۆشانێکی فراوان سەفەربەر ببین

کۆنگرا گەل ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و رایگەیاند، کاتی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گەلانی کوردستان هاتووە. بۆیەش پێویستە بە تێکۆشانێکی فراوان سەفەربەر ببن.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرا – گەل بەبۆنەی ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، پیرۆزبایی لە رێبەر ئاپۆ، هەڤاڵانی شاخ و زیندانەکان، کوردانی وڵات و دەرەوەی وڵات کە بەرخۆدان دەکەن، گەلی کوردستان، دۆستەکانی ئینتەرناسیۆنالیست و بە تایبەتی خانەوادەی شەهیدان کرد.

کۆنگرا گەل لە کەسایەتی حەقی، مەزلۆم، فەرهاد، خەیری، کەمال، بێریتان، زیلان، سارا و رۆکەندا، بەڕێزەوە یادی شەهیدانی پەکەکە، زاپ، ئاڤاشین و مەتینای کردەوە و گوتی، " دەڵێین کاتی جێبەجێکردنی خەیاڵی شەهیدانە. لە ٤٤مین ساڵیادی پەکەکەدا بۆ ئێمە غەمگینی و گەورەترین رەخنە، دیلبوونی رێبەر ئاپۆیە.

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛

" پەکەکە تێکۆشانی رێبەر ئاپۆیە و لە ئێستادا ٥٠ مین ساڵیادی پیرۆز دەکەین. بەرلە تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ، مێژووی کوردستان بەهۆی سەرنەکەوتن، تێکچوون، تەسلیمبوون، خیانەت، بێهیوابوون و بەهۆی سیاسەتی تواندنەوە رەش و تاریک بوو. هەڵهاتن لە کوردبوون هەبوو. تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ، قبوڵنەکردنی دەستوەردانە لە دۆخی گەلی کوردستان.

'دامەزراندنی پەکەکە لەدایکبوونی کوردی ئازادە'

خەباتی ڕێبەر ئاپۆ؛ بۆ گەلانی کوردستان رووناکی بۆ تاریکی، لە نەبوونەوە بۆ هەبوونە. لەگەڵ پەکەکە گەلی کورد رێکخراو و پەروەردە و شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی ئەنجامدرا. هیوا و متمانەی گەل دروست بوو. بە خۆشەویستی مرۆڤ و نیشتمان، ڕۆحی فیداکاری بۆ ئازادی، ڕۆحی 'کوردی ئازاد' لەدایک بوو. هەر بۆیە رۆژی دامەزراندنی پەکەکە ڕۆژی لەدایک بوونی 'کوردی ئازاد'ە.

پەکەکە پارتی ژنانە. ئەو ژنە کوردە لە ڕێگای ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە ڕاستییەکەی ناسی. بە شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی، بە بیرۆکەی ئازادی ژن، بە سوپا و حیزبایەتی، ژنی کورد بوو بە پێشەنگی شۆڕشی ئازادیی گەلانی کوردستان. شۆڕشی ژنان لە کوردستانەوە دەستی پێکرد، تەشەنەی کرد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان.

بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە، شۆڕشی ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوسەنگییەکی نوێی دروستکرد.  بۆیە هێزە پیلانگێڕەکان بە دیلکردنی ڕێبەر ئاپۆ دەستوەردانیان کرد. بەڵام سەرەڕای ئەمەش نەیانتوانی خەباتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە ڕابگرن.

' بە مۆدێرنیتە و نەتوەی دیموکراتی لەدایکبوونێکی نوێ بۆ ئازادی دەستیپێکرد'

ڕێبەر ئاپۆ بە پارادایمی ئازادی وەڵامی پیلانگێڕانی دایەوە. لە بەرامبەر مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم بە مۆدێرنیتەی دیموکراسی، دژی سیستەمی نەتەوە، دەوڵەت سەردەمێکی نوێی بە سیستەمی نەتەوەی دیموکراسی بۆ ژن، باوەڕی، مرۆڤ، سروشت و بۆ ئازادی هەموو مرۆڤایەتی دەستپێکرد.

پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە شۆڕشی ڕۆژاڤادا دەنگی دایەوە. بە پێشەنگایەتی ژنان، خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە ئایین و بیروباوەڕی جیاوازەوە، پێکەوە سیستەمێکی دیموکراسی و ئازادیان بنیاتنا. سەدان ساڵە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی ململانێی دەسەڵات لە نێوان مرۆڤەکان و بیروباوەڕەکاندا بووەتە دەریای خوێن. بەڵام لە ڕۆژاڤا بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، بە پێشەنگایەتی ژنان، گەلان و بیروباوەڕی جیاواز پێکەوە ژیانێکی ئازاد و دیموکراسییان بنیاتنا.

'چەمکی سەربازی و سیاسی دەوڵەتی تورکیا شکستی هێنا'

دەوڵەتی تورکی فاشیست، بە شکستی داعش و سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژاڤا، ویستی بە چەمکی شەڕی تەکنیکی خەباتی گەریلا تێکبشکێنێت. بەڵام بە چەمکێکی نوێ گەریلا چەمکی تەکنیکی دەوڵەتی تورکیای پووچەڵ کردەوە و بێ ئەنجامی کرد.

چەمکی سەربازی – سیاسی دەوڵەتی تورکیا کە لەسەر خەڵکی کوردستان و لەسەر گەریلا بەڕێوەدەبرا شکستی هێنا. بۆیە دەیانەوێت بە چەکی کیمیاوی و شەڕی قێزەون بەرخۆدانی گەریلا بشکێنن. بەڵام تەنانەت بە هاوکاری ناتۆ و پەدەکە، ڕژێمی فاشیست ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت.

'لەسەر بناغەی تێکشکانی فاشێزم بە تێکۆشانێکی گەورە سەفەربەر ببن'

چونکە چەمکی دەوڵەتی سیاسی و سەربازی تورکیا لەدژی گەلی کورد و پەکەکە شکستی هێنا، پلانی تەقسیمیان ئەنجامدا، لەگەڵ هێرشەکانی ١٩ی ئەم مانگە بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، ویستیان رۆژەڤێکی وەک خۆیان دروست بکەن. ئێمە وەک گەل و دۆستەکانمان زۆر باش دەزانین کە ئەم هێرشە دوژمنکارانە تا شکستی ڕژێمی فاشیستی بەردەوام دەبێت. هەروەها پێویستە لەسەر بنەمای تێکشکاندنی فاشیزم بە تێکۆشانێکی گەورە سەفەربەر ببن.

گەریلاکانی ئازادی لە ٥٠مین ساڵی خەباتی ڕێبەر ئاپۆدا، بە بەرخۆدانێکی مێژوویی و بێ وێنە، ڕژێمی فاشیستی دەوڵەتی تورکی تێکشکاند و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیان بە بناغە وەرگرت. شکستی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە سەرەتای سەردەمێکی نوێیە بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان. بە شکستی ئاکەپە – مەهەپە، ئەو هێڵی خیانەتەی کە بووەتە شێرپەنجەی گەلی کورد چارەسەر دەبێت.

' ئێدی کاتی ئازادی رێبەر ئاپۆ و گەلانی کوردستان هاتووە'

لە ٥٠ ساڵەی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆدا، تورکیا-ئێران-عێراق-سوریا، هەر چوار دەوڵەت لە قەیرانێکی قورسدان. پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە پێشەنگایەتی ژناندا بووەتە هیوایەک بۆ ژن-ژیان-ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێران، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان. ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر دەرفەت بۆ ئازادیی گەلانی کوردستان و دیموکراسی ناوچەکە هەیە.

بۆیە دەڵێین ئێستا کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلانی کوردستان و دیموکراسی گەلانە. لەم کاتەدا وەک گەل و دۆستەکانمان ئەرکی سەرەکیمان خەباتکردنە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، تێکۆشانە لە دژی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک و بێدەنگی ئەوروپا. پێویستە لە هەموو کاتێک زیاتر سەفەربەر ببین. ٥٠مین ساڵی تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە بکەینە ساڵی ئازادی و دیموکراسی گەلان.

لەسەر ئەو بنەمایە، جارێکی دیکە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو هەڤاڵان و گەلانی کوردستان و دۆستانی نێودەوڵەتی دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."

ف.ق