کورد لە هانۆڤەر بۆ شەنگال ڕژانە سەر شەقامەکان

کوردانی دانیشتووی هانۆڤەر لە دژی هێرش و هەڕەشەکانی سوپای عێراق بۆ سەر شەنگال ڕژانە سەر شەقامەکان و وتیان: "ئێمە جگە لە بەرخۆدان هیچ بەدیلێکمان نییە".

کوردستانیان و دۆستانیان لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە بەردەم هاوپتەباهنهۆف کۆبوونەوە و هەوڵی داگیرکردنی شەنگالیان شەرمەزارکرد.

ئەنجومەنی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە هانۆڤەر، ماڵێ ئێزدی لە هانۆڤەر، بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ - TAJE)، فیدراسیۆنى کرێکارانی تورکیا لە ئەوروپا (ئاتیک - ATÎK) و ناوەندی یەکێتیى کۆمەڵەکانى ئێزدی (ناڤ یەک / NAV-YEK) بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد و چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد.

خۆسناف ئاتا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دیموکراتیکی کورد لە هانۆڤەر ڕایگەیاند، پەدەکە بووەتە کەرەستە و یاریی دەستی دەوڵەتی تورک و سوپای عێراق، جارێکی دیکە گەیشتەوە لووتکەی خیانەت و وتی: "ئەگەر فەرمانەکە بۆ سوڵتانەکان بێت ئەوە چیاکانی هی  ئێمەیە. ئێمە جگە لە بەرخودان و بەرەنگاری هیچ رێگایەکی ترمان نییە".

چالاکیەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "ئێمە بە گیان و بە خوێن لەگەڵتین ئەی سەرۆک" کۆتایی پێهات.

ژ.ت