کوردستانیان لە ئەوروپا بۆ ناگیهان ئاکارسەل رژانە نێو گۆڕەپانەکان
کوردستانیان لە زۆر ناوەندی ئەوروپا کۆبوونەوە و کوشتنی ئەندامی ناوەندی لێکۆلینەوەی ژنۆلۆژیان شەرمەزار کرد.
کوردستانیان لە زۆر ناوەندی ئەوروپا کۆبوونەوە و کوشتنی ئەندامی ناوەندی لێکۆلینەوەی ژنۆلۆژیان شەرمەزار کرد.
لەسەر بانگەوازی بزوتنەوەی کوردی ئەوروپا بۆ شەرمەزارکردنی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی لێکۆلینەوەی ژنۆلۆژی گەل رژایە نێو شەقامەکان. دوای هۆڵەندا، گەل لە بەلجیکا و ئەڵمانیا کۆبووە.
بروکسەل
بۆ شەرمەزارکدنی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی لێکۆلینەوەی ژنۆلۆژی لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری انوەندی بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا چالاکی ئەنجامدرا. چالاکیەکە لەلایەن تەڤگەری ژنانی کوردی بەلجیکاوە رێکخراوە و زۆر کەس بەشداریان کرد.
لە چالاکیەکەدا وێنەی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی لێکۆلینەوەی ژنۆلۆژی بەرزکرایەوە. بێوەستا دروشمی 'ژن، ژیان. ئازادی'، ' ئەردۆغان بکوژ' ، 'بمرێت خیانەت' و ' شەهید نامرن' گوترانەوە و دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کرا.
لە قسەکردنەکاندا باسی ئەوەکرا کە شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل رووداوێکی شەخسی نییە، بە تایبەتی کە لەم ١٠ ساڵەی دواییدا، دەوڵەتی فاشیستی تورک بە کوشتنی پێشەنگەکانی شۆڕشی ژنان لە کوردستان هەوڵ دەدات کە رێگری لە شۆڕش بکات. ئاشکرایە کە پەیوەندی نێوان شەهیدکردنی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی، کۆمەڵکوژی کۆبانێ لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ و شەهیدکردنی ناگیدان ئاکارسەلدا هەیە. ناگیهان ئاکارسەل بە ژیانی ٣٠ ساڵ تێکۆشان، بە ناسنامەی رۆژنامەنووسی، نووسەر و ژنۆلۆژی خۆیەوە لەلایەن کوردانەوە دەناسرا. بەهۆی ئەم ناسنامەوە شەهیدکرا."
دریسدین
ئەنجومەنی ژنانی ئوتای دریسدین بە ئامانجی شەرمەزارکردنی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەلەوە کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ئالپەرتپلاتز راگەیەنراوێکیان خوێندەوە. هەروەها راگەیەنراوی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا، وۆمەن دیفیند رۆژئاو و نوسینگەی ژنان بۆ ئاشتی خوێندرانەوە.
ژنان دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' و ' شەهید نامرنیان' بەرزکردەوە.
کۆڵن
کوردستانیان لە کۆڵن، لە بریسلائور پلاتز دەستیان بە چالاکی شەرمەزارکردن کرد.
چالاکیەکە بە پیشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی ڤیان دەستپێکرد و بەردەوامە.
ف.ق