کوشتنی ژینا ئەمینی لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا ئیدانە کرا
لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا بە بەشداریی نزیکەی هەزار کەس کوشتنی ژینا ئەمینی ئیدانە کرا و سڵاو لە بەرخۆدانی گەل لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا.
لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا بە بەشداریی نزیکەی هەزار کەس کوشتنی ژینا ئەمینی ئیدانە کرا و سڵاو لە بەرخۆدانی گەل لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا.
لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن "پۆلیسی ئەخلاق"ی ئێران و هێرشەکانی هێزەکانی دەوڵەت بۆ سەر گەل ئیدانە کران و سڵاو لە ئازایەتی و هیوای گەلی کرا.
گردبونەوەکە لە لایەن ناوەندی گەلی کورد ئاخن لە بەردەم ئیلیزەبرۆنینی مێژوویی ڕێکخرا. کوردستانیان، فارس و ئەڵمانییەکان و بەگشتی نزیکەی هەزار کەس لە گردبونەوەکەدا ئامادەبوون.
لە گردبوونەوەکەدا چەندین نوێنەری ڕێکخراوە فارسی و ئەڵمانی و کوردیەکان قسەیان کرد بەناوی کوردەوە توبا هەزەر وتەى پێشکەش کرد.
لە گردبوونەوەکەدا پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگا ئازاد نابێت" و "لە دژی شەڕ، پیاوسالاری و کاپیتالیزم پشتیوانی بۆ کوردستان" بەرزکرابوە. هەروەها ژمارەیەک لافیتەش لە دژی سیستەمی پیاوسالاری و سیستمی ئێران بەرزکرابوونەوە.
ژ.ت