لە ٦ ناوەندی سویسرا بانگەوازکرا بۆ "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد لە ٦ ناوەندی سویسرا، کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی بەسترا.
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد لە ٦ ناوەندی سویسرا، کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی بەسترا.
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسیی پرسی کورد لە ٧٤ ناوەندی جیهان لەوانەش ٦ ناوەندی سویسرا، کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی بەسترا.
بێرن
ڕاگەیاندراوەکە لە بێرن لە گۆڕەپانی (Bundeshausplatz) خوێنرایەوە، کە ئەنجومەنی فیدراڵی سویسرا لێیە، کاتژمێر ١٤.٠٠ ئەندامی کۆمەڵەی پارێزەرانی دیموکراتیک و ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، مارگریت کینەرنێل، ئەڵتەرناتیڤی چەپ، دەیڤید بۆهن ئامادەبوون. پەرلەمانتاری کانتۆنی بێرن، نوێنەری کۆمیتەی تامیل، ئیلام تیاپان و چالاکوان کلیماستریک نێلیا، لاوپەر، هاوڕێکانی لە کۆڵۆمبیا کە دۆستی کوردن، گروپی تامیل فۆنیکس و گروپە سەربەخۆکانی دۆستانی کورد بەشداریان کرد. دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکە، وتار لەلایەن نوێنەری دامەزراوەکان و پەرلەمانتارانەوە پێشکەشکرا.
بازل
لە شاری بازل لە سویسرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێک درا. ڕاگەیاندراوەکە کاتژمێر ١٣:٠٠ لەبەردەم هۆڵی شارەوانی بازل پێشکەش کرا. لەلایەن سکرتێری باستا، فرانزیسکا ستێر خوێندرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەندامی ئەنجومەنی فیدراڵی یەکێتی سەوزی باستا تۆنجە زورچەر، چالاکوانی ئێرانی بیژان ئیسماعیلی، ئەندامی ئەڵتەرناتیڤی گەنجانی باستا ماروین دوا، چالاکوای ئاشتی و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ مایا هیوشمان بەشدارییان کرد.
ژنێڤ
ڕاگەیاندراوەکە لە شاری ژنێڤ کاتژمێر ١٣.٣٠ لە گۆڕەپانی (Cornavîn) خوێنرایەوە. لە زانکۆی زیوریخ، ڤالێریای مازوچی، دەقی هەڵمەتەکەی خوێندەوە. ڕاگەیاندراو لەلایەن پەرلەمانتاری فیدراڵی پارتی سۆسیالیستی (SP) لۆرانس فێلمان ڕیێل، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ژنێڤ کریستینا کیتسۆس، لە یەکێتی جەماوەری پابلۆ کروچۆن (سەرۆکی هەڵمەتەکانی پەنابەران و کۆچبەری لە سویسرا و پسپۆڕی کەشوهەوا)، هونەرمەندی شانۆ دۆمینیک زیگلێر، کریچۆن. ئیتیان ئیرێهاتا بەناوی پارتی کرێکارانی پشتیوانی (Theo Frei)، بەناوی دژە نەژادپەرستی (Mrap) جیانفرانکۆ فاتۆرینی، دانیال (بەڕێوەبەری دامەزراوەی زانیاری Inter-Rebel) حەفید کواردیری و ئینتەرناسیۆنالەکان بەشدارییان کرد.
لۆزان
ڕاگەیاندراوی هەڵمەتەکە لە لۆزان کە کۆشکی ڕۆمانی کە پەیمانی لۆزان تێیدا واژۆ کرابوو، لەلایەن مێژوونووس ماتیۆ جاکارد خوێندرایەوە. سەرۆکی (SP) کانتۆنی ڤاود، جان تشۆپ، ئەندامی ئەنجومەنی لۆزان لە پارتی سەوز، ئیلیاس پانچارد، جێگری سەرۆکی شارەوانی لۆزان دەیڤید پایۆ، کاندیدی پەرلەمانی پەرلەمانی فیدراڵی ئەنسەمبڵ (یەکێتی چەپ) ئیلا مۆنا شیڤالی، وەک وتاردەر بەشدارییان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کرد.