لە بەرلین و وپارتاڵ هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکرا
کوردستانی و دۆستەکانیان دژی هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردن لە بەرلین و وپارتاڵ ڕێپێوانیان کرد، بانگەوازیان لە دەوڵەت و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کرد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕابگرن.
کوردستانی و دۆستەکانیان دژی هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردن لە بەرلین و وپارتاڵ ڕێپێوانیان کرد، بانگەوازیان لە دەوڵەت و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کرد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕابگرن.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.
جەماوەرەکە لەسەر بانگەوازی مەجلیسی ژنانی دەستدان و ناڤ-بەرلین لە هێرمانپلاتز کۆبوونەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد، کە لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە هێرشەکانی زیاد کردووە و خەڵکی مەدەنی و ژێرخان و ئاوی خواردنەوە دەکاتە ئامانج.
سەرەتای چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد. دواتر ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و گوترا: "سەرۆکی پێشووی هەواڵگری، هاکان فیدان، لە تەلەفزیۆنی تورکیا ڕایگەیاند، سوپای تورک هێرش دەکاتە سەر ژێرخانی وەک کارەبا و ئاو لە ڕۆژئاوا و باشور. لەو کاتەوە سوپای تورک هێرشی کردووەتە سەر زۆرێک لە ناوەندەکانی کارەبا و وێستگەکان و ناوچەی پیشەسازی. ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ژمارەی قوربانییەکان زیاتر دەبێت. هێرشکردنە سەر ژێرخانی مەدەنی و هاوڵاتیانی مەدەنی بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان تاوانی جەنگە. پێویستە بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت".
جەماوەر بانگەوازیان لە دەوڵەتانی نێونەتەوەیی کرد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕابگرن.
جەماوەرەکە تا (Kotbuser Tor) ڕێپێوانیان کرد، درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.
وپارتاڵ
کوردستانیان و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ڤیان گردبوونەوە، دەوڵەتی تورک و بێدەنگی نێونەتەوەییان لە وپارتاڵ شەرمەزارکرد.
جەماوەری گەل دووپاتیان کردەوە، هەرگیز هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە پێشەنگایەتی ئەردۆگانی فاشیت بۆ سەر گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و مەخمور قبوڵ ناکەن و هەردەم لە گۆڕەپانەکان دەبن.
لە ڕێپێوانەکەدا بەردەوام درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ژن، ژیان، ئازادی" و درووشمەکانی شەرمەزارکردنی پشتیوانی ناتۆ بۆ دەوڵەتی تورک بەرزدەکرانەوە.