لە بەریتانیا دامەزراندنی هۆرام- و ڕۆژی جیهانی زمانی دایک پیرۆز کران

لە بەریتانیا ڕێکخستنەکانی پلاتفۆرمی هۆرام بە مەراسمێک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک و ٦ مین ساڵرۆژی دامەزراندنی پلاتفۆرمەکەی پیرۆز کرد.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٢، لە شاری شێفێڵدی ووڵاتی بەریتانیا، ڕێکخستنەکانی پڵاتفۆرمی هۆرام بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک و ٦ مین ساڵرۆژی دامەزراندنی پلاتفۆرمەکە، هەستا بە ڕێکخستنی مەراسمیم و ئاهەنگێک بۆ کوردانی هۆرامی زمانی نیشتەنجێی ووڵاتەکە.
لە مەراسیم و ئاهەنگەکەدا وێرای خراپی کەش و هەوا و زریان و باو بۆران، بەڵام دیسانەوە ژمارەیەکەی بەرچاو لە هاونیشتمانیانی هۆرامی ئامادەی بوون.
سەرەتای مەڕاسیم و ئاهەنگەکەش بە خولەکێک وەستان و بێدەنگی بۆ گیانبەختکراوەکانی ڕێگای پاراستنی ژینگەی هەورامان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شەهیدانی ئازادی دەستیپێکرد.
لە دریژەی مەراسمەکە کورتەیەک لە سەر هۆکاری دیاریکردنی ٢١-٢ وەک رۆژی جیهانی زمانی دایک لە لایەن (ساڵار دزڵیەیی)ـەوە بای ێوە کرا.
دواتر لەسەر گرنگی زمانی دایک و بارودۆخی ئێستای زمانی کوردی- هۆرامی و ڕێگا چارەکان  شاهۆ چشمیدەر ئاخاوت.
 ئامانج لە دامەرزاندی پلاتفۆرمی هۆرام لە رۆژی زمانی دایک و پلان و بەرنامەی پلاتفۆرم بەشێکی دیکەی مەڕاسیمی و ئاهەنگەکەو لەسەر ئەوەش لە ئەندامی دەستەی بە ڕێوەبەری پلاتفۆرمەکە، زەردەشت هۆرامی قسەی کرد.
دوابەدوای قسەکانی هۆرامی، چەندین کەسی دیکە پەیوەست بە زمانی دایک و دامەزراندنی پلاتفۆرمی هۆرام وتاریان پێشکەش کرد.
پاشان هونەرمەند فەرهاد عەفرینی بە کرمانجی، شاعر رێبوار ئاڵانی بە سۆرانی گۆرانییان چڕی و شعریان خوێندەوە.
 لە کۆتایی مەڕاسیم و ئاهەنگەکەدا، گرووپی هونەری سیاچەمانە بە گۆرانی سیاوچەمانە ، دەرەیی و شاد کۆڕێ هەڵپەرکێ و ڕەشبەڵەکیان گەرم کرد و بۆنەکەیان هێندەی دیکە ڕازاندەوە.  

هـ.هـ