هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

لە بیلەفێڵد چالاکی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو

لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گردبوونەوەیەک رێکخرا. لە گردبوونەوەکەدا کارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەرامبەر بە شەنگال ئیدانە کران.

چالاکییەکە لە باهنهۆڤی بیلەفێڵد لەلایەن نەجەدەکە، تەجەشە و تێکۆ – ژن بەرێوەچوو و هەروەها ئەندامانی سەمەژێ، هەجەئێ، ناڤ یەک و تاژێ بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

 

چالاکوانان لەو چالاکییەیاندا داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کرد. چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت