لە چالاکی ناڕەزایەتی دژی هێرشی سەر ڕۆژئاوا، پۆلیس ٥٠ کەسی دەستبەسەر کرد
پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ئەو جەماوەرەی لە گۆڕەپانی شیشخانەی ئیستەنبوڵ هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان شەرمەزار کرد، نزیکەی ٥٠ کەسیان دەستبەسەر کرد.
پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ئەو جەماوەرەی لە گۆڕەپانی شیشخانەی ئیستەنبوڵ هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان شەرمەزار کرد، نزیکەی ٥٠ کەسیان دەستبەسەر کرد.
هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی ئیستەنبوڵ بۆ شەرمەزار کردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر حەلەب و ڕۆژئاوای کوردستان لە گۆڕەپانی شیشخانە کۆبوونەوە. چەندین کەس و لەنێویاندا پەرلەمانتارانی دەم پارتی گەمارۆدران. پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەو جەماوەرەی لە دەرەوەی گەمارۆکەوە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" ناڕەزایەتییان دەردەبڕی، لە ئەنجامدا ٥٠ کەسیان بە ئەشکەنجەدانەوە دەستبەسەرکرد.
سەرەڕای فشار و دەستبەسەرکردن، جەماوەر بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "فشار ئێمە ناوەستێنێت" دژی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر حەلەب و ڕۆژئاوای کوردستان ڕێپێوانیان کرد.