هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

لە کۆڵنی ئەڵمانیا هێرشی داگیرکەریی سەر گارە ئیدانە کرا

هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ سەر ناوچەی گارە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا.

ئەندامانی ئەنجوونی ژنانی ڤێان و ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە کۆڵن بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بۆ سەر گارە ئیدانە کرد.

لە چالاکییەکەدا پۆستەرێک بە زمانی ئەڵمانی بەرزکرابووە، کە لەسەری نووسرابوو 'ئێمە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و ناتۆ لە کوردستان ئیدانە دەکەین' و 'تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردان راوەستێنن'.

لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی 'ئەوروپا بۆی دابین دەکات و تورکیا بۆردومان دەکات'، 'کۆتایی بە بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان بهێنن'، 'ئەردۆغان بکوژی ژنان و منداڵانە' و 'تیرۆریست ئەردۆغان' وترایەوە.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا بە ناوی کەجەدەکەی ئەوروپا راگەیاندراوێک خوێندرایەوە و تیایدا سەرنج خرایە سەر ئەو هێرشە داگیرکەرییە و بە بەشێک لە عەقڵییەت و دیدی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لێکدرایەوە.

ژ.ت