لە کەرکوک، لە هێرشێکی داعشدا دوو ئەفسەری پلە باڵای سوپای عێراق کوژران
لە کەرکوک، داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق لە ئەنجامدا دوو ئەفسەری پلە باڵا کوژران و دوو سەربازیش برینداربوون.
لە کەرکوک، داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق لە ئەنجامدا دوو ئەفسەری پلە باڵا کوژران و دوو سەربازیش برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێرش کرایە سەر سوپای عێراق، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی فوڕات (ANF)ی ڕاگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەسنوری قەزای دووبز لە خۆرئاوای پارێزگای کەرکوک، لەهێرشێکی چەکداریدا دوو ئەفسەری پلە باڵای سوپای عێراق گیانیان لەدەستدا و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون".
ئەو سەرچاوە ئەمنییە ڕاشیگەیاند: "هێرشەکە لەوکاتەدا ڕوویداوە کە ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراق لە ڕێگایەکی دەرەوەی قەزای دووبز تێپەڕیوە و هێرشی چەکداری کراوەتەسەر و لە ئەنجامدا دوو ئەفسەری سوپا گیانیان لەدەستداوە و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون".
سەبارەت بە ئەنجامدەرانی کردەوەکە سەرچاوەکانی پۆلیسی ناوخۆیی ئاشکرایان کرد، جموجۆڵی داعش لەسنوورەکە هەیە و پێشتریش هێرشی لەوشێوەیە ئەنجامدراوە، بۆیە گومانەکانیش لەسەر چەکدارانی داعشە کە ئەو کردەوەیەیان ئەنجام دابێت.