لە لەندەن دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندان کرا

ئەمڕۆ لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، دژی هێرشەکانی ڕژێمی تورکیا بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆپێشاندان ئەنجام درا.

خۆپیشاندانەکە بە دەستپێشخەریی "جڤاکی ئازاد" لە بەردەم بینای وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بەڕێوەچوو.

هەریەک لە تەڤگەری ئازادی، گەنجانی شۆڕشگێر، کۆمیتەی پژاک لە بەریتانیا ، کۆمەڵەی کوردیی لەندەن و پارتی کۆمەنیستی تورکیا بەشداری چالاکییەکە بوون.