لە لیماسۆلی قوبرس لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە واژۆ کۆکرایەوە
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری لیماسۆلی قوبرس لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاندی واژۆکۆکردنەوەیان دانا و چەندین واژۆیان کۆکردەوە.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری لیماسۆلی قوبرس لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاندی واژۆکۆکردنەوەیان دانا و چەندین واژۆیان کۆکردەوە.
پێش یاری تۆپی پێی ئاریس - پافۆس لە لیماسۆلی قوبرس ستاندێکی واژۆ کۆکرنەوە بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی "ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" دانرا.
لایەنگرانی هەردوو تیمەکە بایەخێکی زۆریان بەو چالاکییەی ئیمزاکۆکردنەوە دا، کە لەبەردەم یاریگاکەدا بەڕێوەچوو. جەماوەر و ئامادەبووان، ڕاگەیاندن، پەیامنێران و بەرپرسانی یاریگاکە پشتیوانیان لە کەمپینی ئیمزا کۆکردنەوەکە کرد.
گوڵستان ئاک شاهین وتەبێژی دەستپێشخەری ژنانی کورد لە قوبرس سەبارەت بە چالاکیی کۆکردنەوەی واژۆ لە یاریگاکەدا ڕایگەیاند، سەدان لایەنگر هاتنە سەر ستاندی واژۆکۆکردنەوەکە و پشتیوانییان لە چالاکییەکە کرد و کەمپەینەکەیان واژۆکرد.
ژ.ت