لە مارسیلیا بە هەزاران کەس بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا

لە مارسیلیا بە هەزاران کەس بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا.

لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا بە هەزاران کورد بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپیوانیان ئەنجامدا.

بە هەزاران کەس لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەلگەی کوردی دیموکراتی مارسیلیا، لە گۆڕەپانی جانابیری کۆبوونەوە و داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.

رێپێوانەکە، لە گۆڕەپانی جانابیری تاوەکو گۆڕەپانی ڤیوز بەردەوام بوو.

لە رێپێوانەکەدا دروشم وترانەوە و بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە.

دوای خولەکێک رێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان، هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد قسەی کرد و وتی، هەموو هێرشێکی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هێرشی سەر گەلی کوردە.

لە جالاکیەکەا داواکرا کە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد بکرێت و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیش شەرمەزارکرا.

ف.ق